کوژرانی دوو کەس لە پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستەکان بۆسەر پێتەختی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i313880-کوژرانی_دوو_کەس_لە_پەلاماری_بەهاوەنی_تیرۆریستەکان_بۆسەر_پێتەختی_سووریا
دوابەدوای پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستانی تەکفیری بۆسەر ناوچەی عەباسییین لە دیمەشقی پێتەختی سووریا، دوو کەس کوژران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2017 14:19 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو کەس لە پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستەکان بۆسەر پێتەختی سووریا

دوابەدوای پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستانی تەکفیری بۆسەر ناوچەی عەباسییین لە دیمەشقی پێتەختی سووریا، دوو کەس کوژران .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی  لوبنانی ئەلمنار  سەرچاوەکانی میدیایی ڕایانگەیاند  :  لەم پەلامارە هەروەها ژومارێک  خەڵکی سیڤیلی سوری بریندار بوون  .

هەرلەم حاڵەدا سەرچاوەکانی سووری ڕایانگەیاند :  لە پەلاماری یەک مانگی ڕابردووی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەناو دژە داعش بە سەرکردەیی ئەمریکا بۆسەر شاری رەقەی سوریا  312  کەسی سیڤیل گیانی خۆیان لە دەست دا و ژومارێک لە شارومەندانی سوری بریندار بوو ن.

فروکەجەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی مانگی ڕابردووی زایینی نیزیکەی پانسەد پەلاماری ئاسمانی لە شاری رەقە یان  ئەنجام داوە  .

هاوپەیمانی بە ناو  دژە داعش  لە سەردەمی سەرۆکایەتی  باراک ئوباما  بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانی سەقامگیر لە ئێراق و سوریا  پێک هات  .

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕەسمی ، ئەمریکا و شەریکەکانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە  لە دامەزرێنەران و لایەنگرانی سەرەکیی ماڵی و چەکەمەنیی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوان داعش  دێنە ئەژمار  .