دۆزرانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵ لە سووریا
تشرینی دووهم 05, 2017 15:17 Asia/Tehran
گۆریکی بە کۆمەڵ لە باکووری سووریا دۆزرایەوە کە هەموو قوربانیانی لە ساڵی ٢٠١٤ بە دەست تاقمی ترۆریستی داعش کوژراون .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری فارس، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە لە شاری "دیر حافر"، لە نزیک ستانی حەڵەب (باکووری سووریا) دۆزراوەتەوە .
تا بە ئێستا هەشت کەسی سیڤیل لەو گۆڕە دا دۆزراونەتەوە . قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠٠١ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەوان لاگریان لێوە دەکەن بۆ گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە . هێزەکانی سووری بە یارمەتی هێزەکانی خۆڕاگری، لەمانگەکانی ئەمدواییە توانیویانە زەبرگەلێکی توند لە ترۆریستان بدەن .
سەرپەیڤ