تشرینی دووه‌م 06, 2017 18:11 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی دوو شارۆچکە لەڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حەمای سووریا

سوپای سووریا وهاوپەیمانەکانی سەرکەوتن دوو شارۆچکە وبەرزاییەکانی دەوروبەری لە رٶژهەڵاتی پارێزگەی حەما لە باکووری ئەم وڵاتە ، لەترۆریستەکانی بەرەی نوسرە وەربگرنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری فارس ، سەرچاوەیەکی سەربازی بە ماڵپەڕی هەواڵی مراسلونی وت: هێزە سووریەکان دوای ئەوەکە لە ڕۆژەکانی ڕابردوو ناوچەگەلیکی زیاتریان لە ئەلمشیرفە ئەلغربیە کۆنترۆڵ کردووە توانیان شارۆچکەی ئەلمشیرفە ئەلشرقیە ئازاد بکەن. ئەم سەرچاویە وتی: مەبەست لە هەڵمەتی هێزەکانی خۆڕاگری ، پەرەی ئەمنیەتی جادەی ئاسریا ئەلشیخ ئەلهیلالە. سەرچاوەیەکی سەربازی تریش ڕایگەیاند : لە تێکەڵچوونی هێزەکانی خۆڕاگری لەگەڵ ترۆریستەکانی بەرەی نوسرە ، شارۆچکەی ئەلشاکوسیەوبەرزاییەکانی دەوروبەری ئازاد کران. ڕۆژنامەی سەعودی ئەلحەیات یش نوسیی: سوپای سووریا لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حەما، خۆیان بۆ پەلامار بۆ سەر گوندی ئەبو دالی ئامادە دەکەن، گوندێک کە ترۆریستەکانی بەرەی نوسرە مانگی ڕابردوو داگیریان کردبوو. هەڵمەتی هێزەکانی خۆڕاگرلە نێزیک بە دووحەوتە لەمەوپێش ولە مێحوەری " ئاسریا - وادی ئەلعدیب " دەسپێکرا.

سەرپەیڤ