لەناوچوونی باری خۆراکی دانیشتوانی فوعە و کەفەریای سوریا لەلایەن تیرۆریستانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i314392-لەناوچوونی_باری_خۆراکی_دانیشتوانی_فوعە_و_کەفەریای_سوریا_لەلایەن_تیرۆریستانەوە
تیرۆریستان، باری خۆراکی هاوێژراو بۆ داانیشتوانی شارەکانی گەمارۆدراوی فوعە و کەفەریایان لە ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سوریا ئاگر تێبەردا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2017 06:46 Asia/Tehran
  • لەناوچوونی باری خۆراکی دانیشتوانی فوعە و کەفەریای سوریا لەلایەن تیرۆریستانەوە

تیرۆریستان، باری خۆراکی هاوێژراو بۆ داانیشتوانی شارەکانی گەمارۆدراوی فوعە و کەفەریایان لە ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سوریا ئاگر تێبەردا .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژی شەممە دوای چەندین حەوتە چاوەڕوانی ، فڕۆکەکانی بارهەڵگری  باری خۆراک و دەرمان  لەسەر ئاسمانی  شارە گەمارۆدراوەکانی فوعە و کەفەریا فڕین و دوای هاوێژرانی  چەترگەلێکی هەڵگری  خۆراک و دەرمان ، تیروریستانی  ئامادەبوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی  فوعە لە هاویشتنی گوللە چەترەکانیان دایە بەر پەلامار  .

لەبەر ئەم پەلامارە چەندین باری خۆراک لە ئاسمانەوە سووتاوە ولەو چوو  .

دوو شارۆچکەی فوعە و کەفەریا لە دەکیلومەتری  باکووری ئەدلیب  لە بیست و هەشتەمی مانگی مارسی 2015 و دوای داگیرکرانی شاری ئەدلیب  لەباکووری ڕۆژاوای سوریا، بەتەواوەتی لەلایەن تیرۆریستانەوە گەمارۆ دراون و لەوکاتەوە دەکەونە بەر پەلاماری بەهاوەن  .