بەشارئەسەد: ئامانجی قەیران نانەوە لە سوریا، دواکەوتوو ڕاگرتنی وڵاتانی ناوچەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i314586-بەشارئەسەد_ئامانجی_قەیران_نانەوە_لە_سوریا_دواکەوتوو_ڕاگرتنی_وڵاتانی_ناوچەیە
سەرۆکی سوریا شەوی چوارشەممە پێداگری کرد: ئامانج لە قەیران نانەوە و شەڕ لە سوریا ، دواکەوتوو ڕاگرتنی وڵاتانی ناوچەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2017 05:26 Asia/Tehran
  • بەشارئەسەد: ئامانجی قەیران نانەوە لە سوریا، دواکەوتوو ڕاگرتنی وڵاتانی ناوچەیە

سەرۆکی سوریا شەوی چوارشەممە پێداگری کرد: ئامانج لە قەیران نانەوە و شەڕ لە سوریا ، دواکەوتوو ڕاگرتنی وڵاتانی ناوچەیە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەشار ئەسەد لە کۆبوونەوەی  بەرەنگار بوونەوەی هاوپەیمانیی ئەمریکی  - زایۆنیستی - دەمارگرژ و داکۆکی لە خۆڕاگری گەلی فەلەستین،  لە دیمەشق هەروەها وتیشی: دوژمنان  ئەیانەوێ  وڵاتانی ناوچە لە خزمەتی بەرژەوەندی دامەزراوەکانی ماڵیی وڵاتانی گەورەی بن کۆنترۆڵی ئەمریکا بن  .

لەم کۆبوونەوەیە نوێنەرانێک لە پارت و کەسایەتییەکانی نەتەوەیی سوریا، لوبنان، فەلەستین، یەمەن، ئەردەن، میسر، ئێراق، ئەلجەزایر، بەحرەین و موریتانی ئامادەبون.

ئەم کوبوونەوەیە ئەمڕۆ چوارشەممەش  درێژەی دەبێت.

قەیران لە سوریا  لەساڵی 2011  بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمەکانی تیرۆریستی  کەلەلایەن عەرەبستان و  ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوپەیمانانی ناوچە بەقازانجی  واشینگتۆن و ڕژێمی زایۆنیستی داکوکییان لێ دەکرێت، دەست  پێکراوە.

هێزی سوری بە یارمەتی  هێزی میحوەری مقاومە لە مانگەکانی ڕابردوو توانیان زەبرێکی قورس لە تیروریستان بدەن.