دەیروزووری سوریا لە مین پاکتاو کراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i314590-دەیروزووری_سوریا_لە_مین_پاکتاو_کراوە
سەرۆکی ناوەندی ڕووسی چاوەدێری بەسەر ئاگربەسی سوریا سەقامگیر لە بنکەی حەمیمەیمی ئەم وڵاتە ڕۆژی سێ شەممە باسی کۆتایی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی شاری دەیروزوور لە مینی کردووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2017 06:23 Asia/Tehran
  • دەیروزووری  سوریا لە مین پاکتاو کراوە

سەرۆکی ناوەندی ڕووسی چاوەدێری بەسەر ئاگربەسی سوریا سەقامگیر لە بنکەی حەمیمەیمی ئەم وڵاتە ڕۆژی سێ شەممە باسی کۆتایی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی شاری دەیروزوور لە مینی کردووە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سێرگێئی  کورالنکۆ   رایگەیاند :  هێزی بەشدار لە ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی مینی دەیروزوور  1238  دونم  لە زەوینەکان و 264 شەقامی ئەم شارەیان لە مین و ماددەی تەقینەوە پاکتاو کردووە.

کرالنکۆ  وتیشی: لە ڕەوتی  ئەم ئۆپراسیۆنەدا زۆرتر لە 45  هەزار کەرەستەی تەقینەوە دۆژراوەتەوە و پووچەڵ کراوەتەوە.

سوپای سوریا  پێنج شەممە  دووهەمی  نوامبەر شاری ستراتژیکی  دەیروزووریان لە دەست تاقمی تیرۆریستیی داعش ئازاد کرد .

تیرۆریستەکان لە کاتی داگیرکرانی شاری دەیروزوور و ناوچەکانی دیکەی سوریا  ، بیناکانی ئاوەدان و شوێنەکانی گشتی، ئوتوموبیلەکان ، ماتۆڕەکان و تەنانەت  کەرەستەی یاری منداڵانیان  کردبووە  تەڵەی تەقینەوەیی کە ئەوەش نیشانەی  دەسڕاگەیشتنی ئەوان بە ژومارێکی زۆر ماددەی تەقینەوە و کەرەستەیە  .