کاردانەوەی بەشار جەعفەری بە ڤێتۆی بڕیارنامەی دژە سووریی ئەمریکا لە لایەن ڕووسیاوە
نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ڕووسیا بە ڤێتۆی ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکا دژ بە دەوڵەتی سووریا پێشگری کرد بە دووپات بوونەوەی کارەساتی ئێراق و لیبی.
ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕەشنووسی بڕیارنامەکەی ئەمریکا سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە سەر دەکارهێنرانی چەکی شیمایی لە سووریای ڤێتۆ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "بەشار جەعفەری" نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا سەبارەت بە بانگەشەی دەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە سووریا، وتیشی: ڕووسیا بە ڤێتۆی خۆی ڕاست و درووست بوونی بڕیارەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی پاراست و پێشی گرت بەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایش سیستەم و مکانیزمە نێودەوڵەتییەکان بکاتە ئامرازی دەستی خۆی.
بەشار جەعفەری هەروەها بە ئاماژە بە پێبەندیی سووریا بە ڕێککەوتنی قەدەغەی دەکارهێنانی چەکی شیمایی ڕایگەیاند: سووریا نەیاری پێکهاتنی لێژنەی بەدواداچوونی شارەزا و لێهاتوو نییە لەبەر ئەوەی کە بڕوامان ئەوەیە لە کۆتاییدا ئەوەی وا سەردەکەوێ هەر راستی و یاسایە.
لێژنەی بەدواداچوونی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمایی لە سووریا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بانگەشەی کردبوو؛ دەوڵەتی سووریا لە "خان شێخوون"ی سووریا گازی "سارین"ی بەکار هێناوە. ئەم بانگەشەیە گەلێک جار لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە ڕەت کراوەتەوە.
لە پەلاماری شیمیایی گوماناویی چوارەمی ئاپریلی ٢٠١٧ بۆ سەر ناوچەی "خان شێخوون" لە پارێزگەی ئەدلیبی سووریا، پتر لە ١٠٠ کەس کوژران و نزیکەی ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.