هێزی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا نایاساییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i314771-هێزی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_سووریا_نایاساییە
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، هاتنی هێزی سەربازیی ئەمریکا بۆ سووریا بە نایاسایی دەزانێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2017 04:37 Asia/Tehran
  • هێزی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا نایاساییە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، هاتنی هێزی سەربازیی ئەمریکا بۆ سووریا بە نایاسایی دەزانێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ دوابەدوای قسەکانی "جەیمز مەتیس" James Mattis وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا کە هاتنی هێزی سەربازیی ئەم وڵاتەی بە ئیزنی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی، "سێرگەیی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی؛ یاسایی بوونی هاتنی هێزی ئەمریکایی بۆ سووریا بانگەشەیەکی بێ بنەمایە.

لانیکەم ٥٠٠ هێزی سەربازیی ئەمریکایی بە شێوەی نایاسیی و بە بێ ئیزنی دەوڵەتی سووریا بە بیانووی خەباتی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە خاکی ئەم وڵاتەدا سەقامگیر کراون.

دەوڵەتی دیمەشق هاتنی هێزی ئەمریکاتیی بۆ سووریا بە دەسدرێژی کردنە سەر مافی دەسەڵاتدارێتی و سەروەریی سووریا دەزانێ و خوازیاری چوونەدەریان لە سووریا بوو.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو، بەڵام هێزەکانی سووریا بە یارمەتیی هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری توانیویانە هاوکێشەکان بە سوودی خۆیان بگۆڕن.