شاری ئەلبوکەمالی سووریا بە تەواوەتی ڕزگار کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i314951-شاری_ئەلبوکەمالی_سووریا_بە_تەواوەتی_ڕزگار_کرا
یانەی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانەکانی سوپای سوریا باسی لە ئازاد کرانی تۆکمەی شاری " ئەلبووکەماڵ" لە ستانی دەیرۆزوور، ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و نزیک سنووری عێراق کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2017 13:51 Asia/Tehran
  • شاری ئەلبوکەمالی سووریا بە تەواوەتی ڕزگار کرا

یانەی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانەکانی سوپای سوریا باسی لە ئازاد کرانی تۆکمەی شاری " ئەلبووکەماڵ" لە ستانی دەیرۆزوور، ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و نزیک سنووری عێراق کرد.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، یانەی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانەکانی سوپای سوریا ڕایگەیاند رۆژی یەکشەممە  دوای ئازاد کرانیی تۆکمەی شاری بووکەمال لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش،  ئۆپەراسیۆنی پووچکردنەوەی بۆمبگەلێک داعش لە ئەلبووکەماڵ چاندبووی ، ئەنجام ئەدرێت.

 بەر لەوە ڕاگەیاندرابوو ، هێزەکانی سوپای سوریا  وهاوپەیمانەکانی کۆنتڕۆڵی لە سەدا هەشتای  شاری بووکەمال لە ستانی دەیرۆزوور یان گرتە دەست خۆیان.

 بەر لەوەیش هێزەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی شاری ئەلبووکەمال یان لە چنگ داعش ڕزگار کردبوو ، بەڵام ئەندامانی داعش بە پشتگری  لاگرانیی خۆیان لەوان ئەمریکا دیسانەوە زاڵبوون بە سەرئەم شارە دا.

 شاری سنووری بووکەمال لە ستانی دەیرۆزوور، ١٢٠ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە کە نزیک سێی ساڵە لە ژێر ڕکیفی ڕەشەکوژانی داعش دابوو.

هاوکاتیش ، وێنە و ڕەسمە بڵاوکراوەکان لە ستافی تەبلیغاتی شەڕی سوریا باس لە خۆبەدەستەوە دانیی ژمارێک لە ئەندامانی داعش لە  باکووری  شاری دەیرۆزوور دەکات .

ئەندامانی داعش چەکەکانی خۆیان ڕادەستیی هێزەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیی لە میحوەری مۆقاومە، لە ناوچەی "حەویجەقاتیع" لە باکووری شاری دەیرۆزوور دا .