درێژەی سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا لەدژ تیرۆریستان
سوپاو هێزە چەکدارەکانی دیکەی سووریا، پێنج شارۆچکەی دیکەیان لە ڕۆژاوای شاری بووکەمان لەباشووری پارێزگای دێرەزوور(ڕۆژهەڵاتی سووریا) لەچنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرچاوە مەیدانییەکان لە سووریا دوێشەو(هەینی) ڕایانگەیاند؛ یەکەکانی سوپای ئەو وڵاتە بەپاڵپشتیی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا درێژەیان دا بە پێشڕەوییان لە پارێزگای دێرەزوور و پێنج شارۆچکەی دیکە لەو پارێزگایەیان لەچنگ گرووپی تیرۆریستیی داعش ڕزگار کرد.
هێزەکانی سوپای سووریا لە تێکهەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستانی داعش حەوت ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو و ١٣ ئۆتۆمبیلی تەیارکراو بە ڕەشاشەیان تێکشکاند.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیاش رۆژی هەینیی ڕایگەیاند، بۆمب هاوێژەکانی ئەو وڵاتە، پێگەو هەماری چەکئامێری گرووپی تیرۆریستیی داعشیان لە پارێزگای دێرەزووری سووریا بۆردومان کرد.
سوپای سووریاو هێزەکانی میحوەری خۆڕاگریی یەکشەممە١٩ی نۆڤمبەر بووکەمال لە باشووری پارێزگای دێرەزوور(ڕۆژهەڵاتی سووریا) یان بەتەواوەتی لەچنگ گرووپی رەشەکوژی داعش ڕزگار کرد.
بەڕزگارکرانی بووکەمال، بەکردەوە دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سووریا کۆتایی پێهات.
قەیران لە سووریا لەساڵی٢٠١١وە و لەئێراق لەساڵی٢٠١٤وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەسپێکرا.