دۆزرانەوەی ڕادەیەکی بەرچاو چەک و کەرەستەی جەنگی ئەمریکایی - ئیسراییلی لە دەیروزوری سووریا
سوپای سووریا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە لە شاری دەیروزوردا هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سووریا رادەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی جەنگی و تەقەمەنیی سازکراو لە ئەمریکا و ئیسراییلی دۆزیوەتەوە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ سوپای سووریا ڕایگەیاند؛ لە کاتی پاکتاو کردن و گەڕان و پشکنین لە گەڕەکەکانی شاری دەیروزور دەستی گرتووە بە سەر ئەم چەک و کەرەستە جەنگییەدا.
سوپای سووریا دووی نۆڤەبەر شاری ستراتژیکی دەیروزوری لە ژێرچنگی گرووپی تیرۆریستیی داعش ڕزگار کرد.
پێشتریش سوپای سووریا چەندین جار لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریادا دەستی گرتبوو بە سەر ڕادەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی جەنگی ئیسراییل و هەروەژها وڵاتانی ڕۆژاوایی لەوان ئەمریکا .
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.
سوپای سووریا و هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری یەکشەممە ١٩ی نۆڤەمبەر توانیان شاری بوکەماڵ لە باشووری پارێزگەی دەیرووزوور (ڕۆژهەڵاتی سووریا) کە دوایین بنکەی داعش لە سووریا بوو، لە ژێر چنگی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەربێنن. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سووریا داخرا.