بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا سەبارەت بە کۆنگرەی سوورییەکان لە شاری سوچی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i316009-بەیاننامەی_وەزارەتی_دەرەوەی_سووریا_سەبارەت_بە_کۆنگرەی_سوورییەکان_لە_شاری_سوچی_دا
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: شاندێک بە نوێنەرایەتی لە لایەن دەوڵەتی ئەم وڵاتەوە لە کۆنگرەی دانوستانی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە لە شاری سوچیی ڕووسیادا بەشداری دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2017 07:52 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا سەبارەت بە کۆنگرەی سوورییەکان لە شاری سوچی دا

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: شاندێک بە نوێنەرایەتی لە لایەن دەوڵەتی ئەم وڵاتەوە لە کۆنگرەی دانوستانی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە لە شاری سوچیی ڕووسیادا بەشداری دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەکەی دا پێی داگرت: سەرکەوتنە گوڕایگوڕەکانی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی، بەستێنێ بۆ کۆنگرەی دانوستنانی نیشتیمانیی نێوماڵی سووریا خۆش کردووە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریادا هاتووە: دەوڵەتی سووریا لەو لێژنەیەی کە لە کۆنگرەی نیشتیمانی بۆ تاوتوێ کردنی بڕگەکانی یاسای بنەڕەتیی ئێستاو پاشان بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەژێر چاودێریی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا پێک دێت، پێشوازی دەکات.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاندووە: چاودێریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەبێ لە سەر بنەمای پەیماننامەکەی واتە ڕێزنان لە سەروەریی نیشتیمانیی وڵاتان و مافی گەلان بۆ چارەی خۆنووسین بێت.

بڕیار وایە کۆنگرەی دانوستانی نیشتیمانیی سووریا دووهەم و سێهەمی دیسامبەری 2017 لە شاری سوچیی ڕووسیا و بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی حەوت ساڵەی سووریا بەڕێوە بچێت.

دەوڵەتی ڕووسیا لە نوێنەرانی 33 تاقم و بزوتنەوەو پارتی تەبا و نەیاری دەوڵەتی سووریا بۆ بەشداری کردن لە کۆنگرەی وتووێژی نیشتیمانیی سووریای گێڕاوەتەوە.

دیمیتری پسکوف وتەبێژی کرملین ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە سەر هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا بەردەوام دەبێت.