بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا سەبارەت بە بەڕێوە بردنی کۆنگرەی سوورییەکان لە شاری سووچی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i316085-بەیاننامەی_وەزارەتی_دەرەوەی_سووریا_سەبارەت_بە_بەڕێوە_بردنی_کۆنگرەی_سوورییەکان_لە_شاری_سووچی
وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند شاندێک بە نوێنەرایەتی لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە لە کۆنگرەی وتووێژی نیشتمانی ئەو وڵاتە لە شاری سووچی ڕووسیا بەشداری دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2017 15:35 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی  وەزارەتی  دەرەوەی   سووریا  سەبارەت بە   بەڕێوە بردنی  کۆنگرەی سوورییەکان لە شاری سووچی

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند شاندێک بە نوێنەرایەتی لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە لە کۆنگرەی وتووێژی نیشتمانی ئەو وڵاتە لە شاری سووچی ڕووسیا بەشداری دەکات .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران   وەزارەتی   دەرەوەی  سووریا  دوانیوەڕۆی یەکشەمە  لە بەیاننامەکەی  خۆیدا  جەختی کرد   سەرکەوتنە  پەیتاپەیتاکانی  ئەرتەشی  سووریا  و هاوپەیمانەکانی  بواری  بۆ  بەڕێوە  بردنی   کۆنگرەی  وتووێژی  نیشتمانی  سووری  سووری  خۆش  کردووە .   لە بەیاننامەکەی  وەزارەتی دەرەوەی  سووریا  دا هاتووە :  دەوڵەتی  سووریا لە لێژنەیەک  کە  لە  کۆنگرەی  نیشتمانی  بۆ لێکدانەوەی  ناوەڕۆکی   یاسای  بنەڕەتی  هەنووکەیی  و دوایی  بەڕێوە چوونی   هەڵبژاردنەکانی  پەرلەمانی  بە  چاودێری  ڕێکخراوی نەتەوەکان  پێک  دێت  پێشوازی دەکات . وەزارەتی دەرەوەی  سووریا  ڕایگەیاند  چاودێریی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان    دەبێ  بە پێی  پەیماننامەیەک  لەمەڕ ڕێزگرتنی   بەرانبەر بە دەسەڵاتداریەتی   نیشتمانی  وڵاتان  و مافی  نەتەوەکان  بۆ   دیاری کردنی چارە نووسی خۆیان بن . بڕیارە  کۆنگرەی  وتووێژی  نیشتمانی  سووریا  دووهەم  و سێهەمی  دیسامبری 2017  لە  شاری  سووچی  ڕووسیا  و بە ئامانجی  دۆزینەوەی  ڕێکارێک  بۆ کوتایی دان  بە قەیرانی   حەوت ساڵەی سووریا  بەڕێوە بچێت .  دەوڵەتی  سووریا   لە نوێنەرانی  33  گرووپ  بزووتنەوە و پارتی  ڕازی  و نەیاری دەوڵەتی  سووریا  بۆ بەشداری  لە کونگرەی  وتووێژی  نیشتمانی  سووریا   بانگهێشتی  کردووە .   دیمتری  پسکوف  وتەبێژی  کڕمڵین  ڕۆژی  یەگشەمە  ڕایگەیاند  ولادیمیر  پووتین  سەرۆک کۆماری  ڕووسیا  درێژە  ئەدات  بە  هەوڵەکانی  دیپلوماتیک  بو چارەسەر کردنی  قەیرانی  سووریا .