شاندێکی دەوڵەتی سووریا سەردانی ژێنێڤ دەکەن
سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک ڕایگەیاند : شاندێکی دەوڵەتی سووریا سبەینێ چوارشەمە بۆ بەشداری لە هەشتەمین خولی وتووێژەکان سەبارەت بە قەیرانی سووریا سەردانی ژێنێڤ دەکەن .
سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک لە وتووێژ لە گەڵ ئیتارتاس ، وێڕای ئاماژە بە سەفەری 29 نوامبری 2017شاندی دەوڵەتیی سووریا بۆ بەشداری لە هەشتەمین خولی وتووێژەکانی ژێنێڤ وتی : وەکوو ڕابردوو " بەشار جەعفەری نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان سەرۆکایەتی ئەو شاندەی لە ئەستۆ دەبێت . هەروەها بە پێی ڕێککەوتنی تاقمە نەیارەکانی سورویا لە ڕیاز ، شاندێک پێکهاتوو لە پەنجا کەس لە نێوان تاقمە نەیارەکان لە هەشتەمین خولی وتوێوژەکانی ژێنێڤ ئامادە دەبێت . هەشتەمین خولی وتووێژەکان سەبارەت بە سووریا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەمە 28 نوامبر بە پرسی هەڵبژاردنەکان و دەستووری ئەو وڵاتە لە ژێنێڤ دەس پێی بکات . قەیران لە سووریا لە ساڵی 2011 وە بە پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تێڕوڕیستیەکانی پشتیوانکراوی عەرەبستان ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕینی ڕووداوەکانی ناوچە بە سوودی ڕژیمی زایونی دەس پێ بوو .