پەلاماری بە گوللە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی دیمەشق
تشرینی دووهم 28, 2017 10:23 Asia/Tehran
گرووپە تیرۆریستییەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی دووشەممە ناوچە ئاوەدانەکانی ئەم شارە و دەوروبەریان دایە بەر ١٣ گوللە هاوەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ گرووپە چەکدارەکان ڕۆژی دووشەممە بە بنپێ کردنی ڕێککەوتنی دیاری کردنی ناوچەکانی کەم کردنەوەی کێشە، ١٣ گوللە هاوەنیان تەقاند بەرەو دوو ناوچەی «باب مصلی» و «ضاحیه حرستا» لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشق.
لەم پەلامارە دا ١١ گولەهاوەن لە ماڵ و خانووبەری خەڵک لە گەڕەکی «ضاحیه حرستا» کەوت کە زەبری قورسی دراوی لێکەوتەوە.
دوو گولە هاوەنیش لە ناوچە «باب مصلی» کەوت کە زەبری گیانیی لێ نەکەوتەوە.
سەرپەیڤ