ڕەخنە گرتنی دیمەشق لە هەڵس و کەوتی لیژنەی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی شیمیایی لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i316161-ڕەخنە_گرتنی_دیمەشق_لە_هەڵس_و_کەوتی_لیژنەی_نێودەوڵەتی_لێکۆڵینەوەی_شیمیایی_لە_سوریا
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەڵس و کەوتی لیژنەی هاوبەشی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی لەم وڵاتە، داوای لێکۆڵینەوەی نوێتری کرد لەم بوارەدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2017 10:28 Asia/Tehran
  • ڕەخنە گرتنی دیمەشق  لە هەڵس و کەوتی لیژنەی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی  شیمیایی لە سوریا

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەڵس و کەوتی لیژنەی هاوبەشی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی لەم وڵاتە، داوای لێکۆڵینەوەی نوێتری کرد لەم بوارەدا .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیسنا، فەیسەڵ میقداد لە بیست و دووهەمین خولی کۆنفرانسی وڵاتانی ئەندامی پەیمانی قەدەغەی چەکی  کیمیایی لە لاهەی هۆڵندا  ، ئەنجامی ڕاپۆرتی لیژنەی هاوبەشی لێکۆڵینەوەی بە پشت بەستن بە زانیاریی  شاندەکانی دۆزینەوەی ڕاستییەکان یان لایەنەکانی گومانلێکراو بە پێوەندی لەگەڵ  تاقمە تیرۆریستییەکان بە نادروست  زانی و وتی  : ئامانج لەم تۆمەتە سیاسیانەی کە دەخرێنە پاڵ سوریا، خەوشاندنی ڕواڵەتی سوریا و سەپاندنی گوشاری سیاسی زۆرتر بەمەبەستی هاتنەدیی ئامانجە دوژمنانەکانیانە .

فەیسەل میقداد  بە ئاماژە دان بە جێبەجێ کرانی هەموو داواکارییەکانی ڕێکخراوی قەدەغەی  چەکی شیمیایی لە لایەن سوریا وتیشی : ئەم وڵاتە کەڵک وەرگرتن لە هەرچەشنە چەکی شیمیایی وەک هەوڵێکی دژە ئەخلاقی،  ئیدانە دەکات.

 جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی هەوڵی جیددی  نێونەتەوەیی بۆ پاکتاوکردنی  ناوچە لە چەکی کۆکوژ  وتی  : ئەم هەوڵە تەنیا  کاتێک  دێتە دی  کە ئیسرائیلیش ناچار بێت بێتە  ڕیزی ئەم ڕێککەوتنە.