دان پێدانانی پنتاگۆن بە سەر مانەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i316169-دان_پێدانانی_پنتاگۆن_بە_سەر_مانەوەی_هێزی_سەربازیی_ئەمریکا_لە_سووریا
وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا (پتناگۆن) رایگەیاند کە ژماری هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سووریا دەگاتە ١٧٢٠ کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2017 10:33 Asia/Tehran
  • دان پێدانانی پنتاگۆن بە سەر مانەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا (پتناگۆن) رایگەیاند کە ژماری هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سووریا دەگاتە ١٧٢٠ کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم؛ پنتاگۆن پێی داگرت کە ژماری هێزی ئەمریکایی لە سووریا دەگاتە ١٧٢٠ کەس، بەڵام مێدیاکانی سەر بە پارتی دیموکراتیکی کوردەکانی سووریا ڕاپۆرتیاندا کە نزیکەی چوار هەزار هێزی ئەمریکایی بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە باکووری سووریادان.

ڕۆژنامەی واشینگتۆن پۆست ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو راپۆرتی دا کە ئەمریکا پلانی داڕشتووە بۆ ڕاگرتنی هێزی سەربازیی خۆی لە باکووری سووریا تەنانەت پاش شکست هێنانی داعش.

بە پێی ئەو زانیارییانەی ئەم دواییە دەس کەوتووە، هاوپەیمانیی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، ١٠ بنکەی سەربازیی - ئاسمانیی لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی خۆی لە ساڵی ٢٠١٤ لە سووریا داناوە و بنکەی سەربازیی دیکەی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە ڕۆناوە.