درێژەی هەڵمەتی سوپای سووریا لە ڕیفی حەما
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i316235-درێژەی_هەڵمەتی_سوپای_سووریا_لە_ڕیفی_حەما
سوپای سووریا وهاوپەیمانەکانی دوای تێکەڵچوون لەگەڵ تاقمی ترۆریستی بەرەی نوسرە ، بە هەڵمەتی خۆیان لە دەوروبەری پارێزگەی حەمای سووریا درێژەیان دا وزاڵبوون بەسەر ناوچەی تلە ئەلخزان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2017 16:42 Asia/Tehran
  • درێژەی هەڵمەتی سوپای سووریا لە ڕیفی حەما

سوپای سووریا وهاوپەیمانەکانی دوای تێکەڵچوون لەگەڵ تاقمی ترۆریستی بەرەی نوسرە ، بە هەڵمەتی خۆیان لە دەوروبەری پارێزگەی حەمای سووریا درێژەیان دا وزاڵبوون بەسەر ناوچەی تلە ئەلخزان .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم ، سوپای سووریا هەروەها بە زاڵبوون بەسەر بەشی رٶژهەڵاتی تەپۆڵکەکانی ئەلبردعیە لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگەی ڕیفی دەمیشق ، ئاڵقەی گەمارۆی ترۆریستەکان لەم ناوچەیە تەنگتر کردووە. سوپای سووریا حەوتی ئۆکتۆبەریش بە پشتیوانی هێزەکانی خۆڕاگری ئیسلامی ، لەدرێژەی بەرەنگار بوونەوەی تاقمی ترۆریستی بەرەی نوسرە لە باشووری ڕٶژئاوای پاڕێزگەی ڕێفی دەمیشق ، زاڵبون بەسەر دووبەرزایی لەسان ئەلسەخرو تل ئەلزبع هەرلەم ناوچەیەدا. زالبوونی سوپای سووریا بەسەر ئەم ناوچەیە بووە هۆ هەتا ڕێگای یارمەتی گەیاندنی بە ئەندامانی تاقمی ترۆریستی بەرەی نوسرە بە ئارامی ئەنجام بێت. قەیران لە سووریا لە دووهەزارو یازدە بە دەسدرێژکاری بەربڵاوی تاقمە ترۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی رژێمی زاێونی دەسپێکرا.