ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد : سووریا تەسلیمی باج خوازیەکان نابێت
ڕاوێژکاری سیاسی ومیدیایی سەرۆک کۆماری سووریا وتی: دەمیشق تەسلیمی باج خوازیەکان ، درۆکردن وپیلانەکانی زاێونیستەکان نابێت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا ، بەسینە شەعبان ، ڕاووێژکاری سیاسی ومیدیایی سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕٶ سێ شەممە دوای دیدار لەگەڵ شاندی نوێنەرانی مەجلیسی ئەعیان وکلیسەی ئینگلیس وتی: سووریا هەموو کات بۆ بەشداری کردن لە هەر وتووێژ وگۆفتۆگو کردنێک کە ببێتە هۆی کۆتایی خوێنڕشتنەکان ، ئامادەیە . بەسینە شەعبان ئاماژەی دایە سیاسەتی برێک لەوڵاتانی ڕۆژئاوایی لە پشتیوانی کردن لە تاقمە ترۆریستەکانی وەکوو داعش وبەرەی نوسرە و وتی: پشتیوانی لە ترۆریسم بە قازانجی ڕۆژئاوا وجیهان نیە . شەعبان پیداگری کرد: هەموو وڵاتانی جیهان ، دەبێ لە بەرەنگاربوونەوەی ئافەتی ترۆریسم کە ئەگەریی هەیە لە داهاتوو دا یەخەی هەموو بگرێت، لەتەنیشت سووریا ڕاوەستن. ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا وتی: ئینگلیس دەبێ لە سیاسەتی خۆی لە هەمبەر دەمیشق و ناوچە پیداچوونەوە بکات ونەتەوەکانی ڕۆژئاوایی لەنەیارەتی دەربرین بە سیاسەتە هەڵەکانی ولاتانی خۆ، بە دەنگی بەرز لە ماف وحەق ، بەرەڤانی بکات. ئەم کاربەدەستە سووریە وتی: بەشداری وئامادە بوونی شاندگەلیکی وەکوو نوێنەرانی مەجلیسی ئەعیان وکلیسای ئینگلیس لە سووریا ئەنجام وئاکامی پاوەجیی دەوڵەت، نەتەوەو سوپای سووریایە ، چونکە جیهان تی گەیشتووە کە سووریا شکست ناخوات وئەم شیڕە بە سەرکەوتن بەسەر ترۆریسم کۆتایی پێ دێت.