تیلەرسون: لە داهاتووی سووریا دا ،بەشار ئەسەد نابێ ،چ دەورێکی هەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i316253-تیلەرسون_لە_داهاتووی_سووریا_دا_بەشار_ئەسەد_نابێ_چ_دەورێکی_هەبێ
رێکس تیلەرسون وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە بیرکەدەی ویلسون سنتری ئەم وڵاتە دیسانەوە پێداگری کرد : بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا نابێ لە داهاتووی ئەم وڵاتە دا دەورێکی هەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2017 04:35 Asia/Tehran
  • تیلەرسون:  لە داهاتووی سووریا دا ،بەشار ئەسەد نابێ ،چ دەورێکی هەبێ

رێکس تیلەرسون وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە بیرکەدەی ویلسون سنتری ئەم وڵاتە دیسانەوە پێداگری کرد : بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا نابێ لە داهاتووی ئەم وڵاتە دا دەورێکی هەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرلەمەش  پێداگری کردبوو واشینگتۆن  داوای سوریایەکی بێ  بەشار ئەسەد دەکات  .

بەشار ئەسەد  دەورێکی  بنەڕەتی لە بەرەنگار بوونەوەی  تیرۆریستانێکە کە لەلایەن  ئەمریکا و هاوپەیمانانی لەوان عەرەبستانی سعودییەوە لەسوریا داکۆکییان لێ دەکرێت  .

قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 بە پەلاماری  بەربڵاوی هێزەکانی تیرۆریستی کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی  ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێکراوە.

 سوپای سوریا و هێزەکانی میحوەری موقاومە  نۆزدەی نوامبەر توانیان شاری بووکەمال لەباشووری پارێزگەی  دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا  وەک دوایین بنکەی داعش لە سوریا  لە دەستی داعش ئازاد بکەن.

بە ئازاد کرانی ئەم شارە بەکردەوە  دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە سوریا داخرا.

تیلەرسون  هەروەها لە درێژەی  پڕۆپاگەندەی  کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بە دژی ئێران، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە هەوڵی تێکدەرانە لە ناوچە تومەتبار کردووە و داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کردووە  بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەمریکا بچێتە ڕیزی ئەمریکاوە.

دوناڵد ترامپ سەرۆکی  ئەمریکاش  ڕۆژی  هەینی سێزدەی ئوکتوبەر  بە دووپات کردنەوەی تۆمەتەکانی درۆ  بە دژی گەلی ئێران، ئیدیعای  داکۆکی کردنی ئێران لە تیرۆریزمی کرد و سپای پاسداران کە دەورێکی  بنەڕەتی لە بەرەنگار بوونەوەی  تیرۆریستان لە سوریا و ئێراق هەیە، خستوەتە نێو لیستی بایکۆتە نوێکانەوە  .

سپای پاسداران  بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی  تاقمە تیرۆریستییەکان لە ئێراق و سوریا  لەسەر داوای ڕەسمیی ئەم وڵاتانە،  یارمەتی موستەشارانەیان  دەداتێ  .

هەولێک کە بە  هیچ لەونێ  دڵخوازی ترەمپ نییە  .