کانونی یه‌که‌م 04, 2017 18:41 Asia/Tehran
  • دوو کوژراو لە ئەنجامی پەلاماری مووشەکیی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر دەمشق

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند، لە پەلامارە مووشەکییەکانی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر ناوچەی ئەلعەبباسیەین ی دەمشق، دوو کەس کوژران و حەوت کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، تەلەفزیۆنی سووریا بەگێڕانەوە لە سەرچاوە سوورییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان بە تێگرتنی سێ گولـلە هاوەن لە جرمانا لەگردووپەڕی دەمشق، خەساریشیان لەو ناوچەیە دا.

بەقسەی ئەو سەرچاوانە، گرووپە چەکدارەکان، گەڕەکی «الزاهره القدیمه»ی دەمشقیشیان بەهاوەن پێکا.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، بیست وهەشت شارۆچکەو گوند لە گردووپەڕی باشوور و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حۆمس پەیوەستی ڕێککەوتنی ئاگربڕ و ڕەوتی ئاشتی نیشتمانی کرا لەوێنەی ئەو ئاوایی و شارۆچکانە، «العامریه»، «الضبعه»، «دمینه شرقی و غربی»، «البویضه غربی» و« کمام»ـە.

قەیران لە سووریا لەساڵی٢٠١١وە و لەئێراق لەساڵی٢٠١٤وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەسپێکرا.

سوپای سووریاو هێزەکانی میحوەری موقاوەمە بەداکۆکیی کارای کۆماری ئیسلامیی ئێران١٩ی نۆڤمبەری ٢٠١٧ توانیان شاری بووکەمال لەباشووری پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا(دواپێگەی داعش لە سووریا) لەچنگ داگیرکەرانی داعش ڕزگار بکەن. بەڕزگارکرانی ئەو شارە بەکردەوە دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سووریا کۆتایی پێهات.

سەرپەیڤ