سوپای سوریا ناوچەی ستراتژیکی "تەل شەهاب" ی رزگار کرد
سوپای سوریا دوای کوشتنی ژمارێکی زۆر لە ئەندامانی تاقمی ترۆریستی بەرەی نوسرە، ناوچەی ستراتژیکی " تەل شەهاب" لە ڕیفی باشووری ڕۆژئاوای دیمەشقی رزگار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی کەنالی تەلەفەزیۆنی ئەلعالەم، لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە بوو بە هۆی رزگاریی " تەل شەهاب" ، ژمارێکی زۆری ئەندامانی تاقمی بەرەی نۆسرە کوژراون کە " ئەبوو حەزیفە" لە سەرکردەکانی ئەم گرووپە لە وینەی ئەوانە .
سوپای سوریا بە ئازادی" تەل شەهاب "ڕێگای یارمەتی گەیاندنی بەرەی نۆسرە کە دەگەییشتە گردو پەڕی ڕۆژئاوای قۆنەیتەرە لە تەنیشت گولانی داگیر کراو، داخست.
هەر لەم حالە دا هاوکاتیش سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی لە میحوەری مۆقاومە درێژە ئەدەن بە پێشڕەوی لە گردو پەڕی باشووری " دەیرۆزوور" و دوای ئازادی حەوت گوند و زاڵبوون بە سەر شاخی "ئەلنەسوریە" لە نزیک ڕۆژئاوای دەیرۆزوور ، لەگەڵ هێزەکانی سوریا و هاوپەیمانەکانی خۆی لە ئەلبووکەمال ١٥ کیلومەتر مەودایان هەیە .
سوپای سوریا و هیزەکانی میحوەری خۆراگری یەکشەممە ١٩ نۆڤەمبەر " ئەلبووکەمال" لە باشووری ستانی " دەیرۆزوور" (رۆژهەڵاتی سوریا) یان بەتەواوەتی لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش ڕزگار کردووە. بە ئازادی ئەلبووکەمال، لە کردەوە دا دۆسییەی تاقمی ترۆریستی داعش لە سوریا کۆتایی هات.