وەلیدموعەلیم: ئامانجی ئەمریکا وئیسرائیل ، درێژخایەن بوونی قەیران لە سوریایە
وەزیری دەرەوەی سوریا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە واشینگتۆن بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل ، ئامانجەکەی درێژەپێدانی قەیران لە سوریایە ، بەسەر چوونەدەری خێرای ئەمریکاییەکان لەم وڵاتە پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهربە گێڕانەوە لە مەیادین، وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا لە وتاردانێک دا وتی : لەبەرامبەر سوریادا گرفت و دۆسیەگەلێک لە ئارادایە کە پێویستی بە چارەسەرکران هەیە وەک ژومارێک لە تاقمەکان لەباکووری ئەم وڵاتە کە دەبێ لە سوریا بچنە دەر .
موعەلیم بە ئاماژەدان بەمەی داکۆکی ئەمریکا لە تیرۆریستەکان ناتوانێ زەبر لە سەرکەوتنەکانی سوپای سوریا بەدژی داعش بدات وتی : ژوماری ئەو وڵاتانەی کە لە پیلانگێڕی بە دژی سوریا بەشدارن، زۆر کەم بووە بەڵام ئەم پیلانە هەروا درێژەی هەیە .
وەزیری دەرەوەی سوریا سەبارەت بە ناوچەکانی کەم ئاڵۆزیش وتی : مانەوەی ناوچەکانی کەم ئاڵۆز لە سوریا بەم شێوەیە لە داهاتوودا قەبووڵ ناکرێت چونکە ئامانج پاکتاوکردنی هەموو ناوچەکانی سوریا لە تیرۆریستانە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بانگەشەکەری بەرەنگار بوونەوەی داعش بەسەرکردەیی ئەمریکا لە ژووئەنی ساڵی 2014 پەلامارەکانی خۆی بێ ڕەزامەندی دەوڵەتی سوریا لەم وڵاتە دەست پێ کردووە و لە ڕێگەی پەلاماری ئاسمانی بێ ئامانج، خەڵکی سیڤیلی لە خاک و خوێندا گەوزاندووە و داکۆکی لە تاقمە تیرۆریستییەکان دەکات .
ڕاپۆرتەکانیش دەڵێن کە هێزی بە ناو هاوپەیمانیی بەنیازی پێکهێنانی تاقمی چەکداری نوێی تیرۆریستی لە داعشییە بەجێ ماوەکان و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریایە .