فەیسەڵ میقداد: ئەمریکا داکۆکی لە داعشێکی دیکە بە ناوی "قەسەدە" دەکات
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا بە راگەیاندنی ئەوەی کە ئەمریکا داکۆکی لە گرووپێکی تیرۆریستیی تازەسەرهەڵداو بە ناوی "هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا" دەکات ڕایگەیاند؛ هەر کەس دژ بە دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتە چەک بگرێتە دەست، تیرۆریستە.
"فەیسەڵ میقداد" جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا لە وتوێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم؛ ڕایگەیاند: هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا (قسد) لە خزمەتی ئەمریکا و دژ بە گەل و دەوڵەتی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەدا ئاژاوەگێڕی دەکات.
"فەیسەڵ میقداد وتیشی: ئەم هێزانە دەبێ لەو هەڵوێستانەیان پاشگەز ببنەوە تا بەشێکی دانەبڕاوی سووریا بن، ئەگینا چارەنووسیان هەر هەمان چارەنووسی داعش، بەرەی نووسرە و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە دەبێ.
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە دەسدرێژیی ئیسراییل بۆ سەر سووریاش وتی: ڕژێمی زایۆنی بەم زوانە سزای دەسدرێژی کردنە سەر سووریا دەبینێ.