گەمارۆی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە گردووپەڕی باشووری ڕۆژاوای دەمشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i319673-گەمارۆی_تیرۆریستانی_بەرەی_نوسرە_لە_گردووپەڕی_باشووری_ڕۆژاوای_دەمشق
سوپای سووریا، تیرۆریستانی بەرەی نوسرەیان لە ئاواییەک لە گردووپەڕی باشووری رۆژاوای دەمشق گەمارۆدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2017 14:21 Asia/Tehran
  • گەمارۆی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە گردووپەڕی باشووری ڕۆژاوای دەمشق

سوپای سووریا، تیرۆریستانی بەرەی نوسرەیان لە ئاواییەک لە گردووپەڕی باشووری رۆژاوای دەمشق گەمارۆدا.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم؛ سوپای سووریا پاش زاڵبوون بەسەر ناوچە ستراتژییەکان لە گردووپەڕی باشووری ڕۆژاوای دەمشق و پچڕانی یەک لە گرینگترین ڕێگاکانی فریاگوزاریی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە، ئەوانی لەو ئاواییە گەمارۆ داوە.

هێزەکانی سوپای سووریا هەروەها بەتەواوەتی زاڵبوون بەسەر میحوەرێکی گرینگ، لەبەرەی باشووریی ڕووباری ئەلئەعوەج لەگردووپەڕی باشووری ڕۆژاوای دەمشق.

لەهەمان کاتدا، ناوچەیەک لە گردووپەڕی حەما لەڕۆژاوای سووریا کەوتە بەر ڕۆکێتی گرووپە ڕەشەکوژەکان .

گرووپە تیرۆریستییەکان جار ناجارێک بە بەزاندنی ڕێککەوتننامەی هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان لە سووریا، ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە دەدەنە بەرپەلامار.

ئێران، ڕووسیاو تورکیا مای٢٠١٧ لە چوارەمین خولی دانوستانەکانی چارەسەریی قەیرانی سووریا لە ئاستانەی قەزاقستان، ڕێککەوتننامەی هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان لە سووریا بەئامانجی کەمکرانی توندوتیژیان مۆر کرد.

یەکەکانی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانیشیان لەسەرەتای مانگی نۆڤمبەر ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوانیان لەدژ گرووپە ڕەشەکوژەکان، لەنێوان گردووپەڕی باکووری ڕۆژهەڵاتی حەماەو دەورووبەری باشووری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب دەسپێکردو لەو ماوەدا سەرکەوتنی مەزنیان بەدەست هێنا.