پێشکەوتنی سوپای سوریا له پارێزگەکانی ئەدلیب و حەما
سوپای سوریا و هێزی هاوپەیمانی لە درێژەی ئۆپراسیۆنی خۆی لە پارێزگەی ئەدلیب بەرەو فڕگەی سەربازی ئەبووزوهور پێشڕەوییان کرد و توانیان گوندی ئوم حارتین لە تیرۆریستەکان وەربگرنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەرچاوەیەکی سەربازی بە پەیامنێری سپوتنیکی وت : سوپای سوریا ئەمڕۆ چوارشەممە پەلامارەکانی خۆی لە میحوەری گوندی ئەبوودالی لە ریفی باشووری ڕۆژاوای ئەدلیب درێژەی هەیە و بە ئازادکرانی بەرگری ئاسمانی کۆن و تەل ئەلئەسوەد لە ڕۆژهەڵاتی ئەبودالی پێشڕەوییەکی سەرنج ڕاکێشیان هەبووە .
بەوتەی ئەم سەرچاوە سەربازییە، سوپای سوریا لە ناوچەکانی تەل مەقتەع و موشیرفە لە دەورووبەری ئەبودالی وێڕای تێکهەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە بەنیازن بە ئازاد کردنی ئەم ناوچەیە ئەوە وەک خاڵی دەستپێکی پەلامارەکانی خۆیان بەرەو فڕوکەخانەی سەربازیی ئەبووزوهور لە ریفی ئەدلیب لەبەرچاو بگرن و لەوێوە بەرەو ئەدلیب بچن.