کوردەکانی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکاوە لە باکووری سووریا سوپایان پێکهێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i320287-کوردەکانی_داکۆکی_کراو_لە_لایەن_ئەمریکاوە_لە_باکووری_سووریا_سوپایان_پێکهێنا
فەرماندەرێکی کورد لە سووریا ڕایگەیاند؛ کوردەکانی داکۆکی کراو لە لایەن واشینگتۆنەوە، گرووپێکی ناسراو بە "سوپای باکووری سووریا"یان پێکهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2017 06:01 Asia/Tehran
  • کوردەکانی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکاوە لە باکووری سووریا سوپایان پێکهێنا

فەرماندەرێکی کورد لە سووریا ڕایگەیاند؛ کوردەکانی داکۆکی کراو لە لایەن واشینگتۆنەوە، گرووپێکی ناسراو بە "سوپای باکووری سووریا"یان پێکهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە کەناڵی هەواڵیی ڕووداو؛ "سیابەند وڵات" فەرماندەری گشتیی گرووپی ناسراو بە "هێزەکانی داکۆکی لە باکووری سووریا" بانگەشەی کرد  کە سوپای باکووری سووریا خەریکە پێک دێ و ژماری ئەندامانیشی دەگاتە ١٠٠ هەزار کەس.

"سیامەند وڵات" بەم بانگەشەیە کە ئەم سوپایە ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی سووریای لە ئەستۆ دەبێ راشکاوانە ڕایگەیاند: ئەم گرووپە لە دەسپێکی ساڵی ٢٠١٤ـەوە پێکهاتووە و هێزەکانیشی لە باکووری سووریا سەقامگیر بوونە، بەڵام ئێستا ئیدی وەک سوپایەک سیستەمی بۆ دادەڕژێ.

ئەم فەرماندە کوردەی سووریا لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی: لە ناوچەکانی "کۆبانێ، عەفرین، مەنبج، تەبەقە و جزیرە"دا ئۆردوگای تایبەت بە راهێنانی کچان و کوڕانی لاو وەڕێ دەخەین و بازنەی چالاکیی ئەو راهێنانەیش پارێزگاکانی ڕەقە، دەیروزور، باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایش دەگرێتەوە.

ئەو قسانە لە کاتێکدا دێنە ئاراوە کە "فەیسەڵ میقداد" جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتوویەتی: گرووپی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا (کە زۆربەی ئەندامانی کوردن) داعشێکی نوێ دێتە ئەژمار کە ئەمریکا داکۆکی لێوە دەکات.