دۆزرانەوەی ڕادەیەک چەک و ترۆمبیلی بەتاڵان براو لە بەرزاییەکانی " ئەلقەریتین" ی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i320427-دۆزرانەوەی_ڕادەیەک_چەک_و_ترۆمبیلی_بەتاڵان_براو_لە_بەرزاییەکانی_ئەلقەریتین_ی_سوریا
یەکەکانی ئەندازیاری سوپای سوریا لەکاتی پشکنینی بەرزاییەکانی " ئەلقەریتین" ڕادەیەک چەک و مووشەکەکانی بەرهەمی سوریا و ژمارێکی زۆر ترۆمبیل و لۆرییان کە ڕەشەکوژەکان لە خەڵکیان سەند بوو ، دۆزیوەتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2017 09:20 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی ڕادەیەک چەک و ترۆمبیلی بەتاڵان براو لە بەرزاییەکانی

یەکەکانی ئەندازیاری سوپای سوریا لەکاتی پشکنینی بەرزاییەکانی " ئەلقەریتین" ڕادەیەک چەک و مووشەکەکانی بەرهەمی سوریا و ژمارێکی زۆر ترۆمبیل و لۆرییان کە ڕەشەکوژەکان لە خەڵکیان سەند بوو ، دۆزیوەتەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی ئەلعالەم، یەکەکانی ئەندازیاری سوپای سوریا جگە لە دۆزینەوەی ئەم چەکانە، ئۆپەراسیۆنی پشکنینیان لە بەرزاییەکانی " ئەلجەبیلە" و ئەشکەوتەکانی ڕەشەکوژانی داعش کە لە کاتی داگیر کردنی رۆژهەڵاتی شاری " ئەلقەریتین" لە گردو پەڕی " حۆمس" لەوێدا مۆڵگەیان ساز دا بوو، تۆکمەو تەواو کرد و کۆتاییان پێ هێنا.

 هەر لەم حالە دا، کاربەدەستە ڕوسەکان لەناوەندی ئاشتی ڕوسیا لە سوریا باسی گەڕانەوەی نزیک ٥٠٠ کەس لە ئاوارەکانی سورییان کرد بۆ سەر ماڵ وحالی خۆیان لە ٢٤ کاژێری رابردوو دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ٤٥٩ کەس لە ئاوارە سورییەکان کە بە هۆی نائەمنی و شەڕ و خۆینڕشتنەکان ناچار بە جێهێشتنی ماڵ و حاڵی خۆیان بوون، بریتی لە ٣٣ کەس لە ستانی"حەڵەب" ، ٤٠٣ کەس لە ستانی " دەیرۆزوور" و ٢٣ کەس لە ستانی "حۆمس" گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دا .

 هەواڵێکی دیکە باس لەوە دەکات ، مانگی سوری سوریا لەمدواییەدا کاروانێک بریتی لە ٢٦ لۆری هەڵگری ماددەی خۆراکی و تەندروستی لە یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی بەمەبەستی یارمەتی دانی خەڵکی " دەیرۆزوور " بۆ ئەم پارێزگایەی رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێکردووە .

 ڕێکخراوی مانگی سوری سوریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەم کاروانە بریتییە لە ١٠ هەزار هەگبەی خۆراک، ١٠ هەزار هەگبەی دەواو دەرمان و تەندروستی و ماددەی کۆنسێرو کراو کە لە لایەن یەکێتی نێو دەوڵەتی خاچی سوور و مانگی سوور پێشکەشی خەڵکی دەیرۆزوور، کراوە.

 دەوڵەتی سوریا بە ئاراستە کردنی هاسانکاریی جۆر بە جۆر هەوڵ ئەدات یارمەتییەکانی ئینسان دۆستانە بگەینێتە دەست شارومەندانی ناوچە جۆر بە جۆرە زەبر وێکەوتووەکان بە هۆی شەڕ دژی ترۆریسمەوە.