درێژەی داکۆکیی ئەمریکا لە تاقمی تیرۆریستیی داعش لەسوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i320451-درێژەی_داکۆکیی_ئەمریکا_لە_تاقمی_تیرۆریستیی_داعش_لەسوریا
کۆپتەرەکانی ئەمریکا شەوی هەینی دوای فڕین بەرەو دەیروزووری سووریا چەند سەرکردەی داعشیان لەم ناوچەیە دەرباز کردو ڕایانگواستن بۆ پارێزگەی حەسەکە لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2017 12:27 Asia/Tehran
  • درێژەی داکۆکیی ئەمریکا لە تاقمی تیرۆریستیی داعش لەسوریا

کۆپتەرەکانی ئەمریکا شەوی هەینی دوای فڕین بەرەو دەیروزووری سووریا چەند سەرکردەی داعشیان لەم ناوچەیە دەرباز کردو ڕایانگواستن بۆ پارێزگەی حەسەکە لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا (سانا) سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند: کۆپتەرەکانی ئەمریکی شەوی هەینی لە ریفی باکووری دەیروزوو هەستان و لە بەرزاییەکی نزم  دا بەسەر ئوردوگای  ئەلسەد  فڕین و لە نزیکی  بەنداوی باسل لەباشووری حەسەکە  نیشتنەوە.

بەوتەی ئەم سەرچاوەگەلە ، ئەم کۆپتەرە ئەمریکییانە هەڵگری چەندین سەرکردەی داعش بوون کە پەنایان بردبووە تاقمی ناسراو بە هێزی دیمۆکراتیکی سوریا ، تاقمێک کە زۆربەی ئەندامانی کوردن  و بە داکۆکی ئەمریکا لە رەقە و پارێزگەی  دەیروزوور  بە جاران دوای چوونەدەری داعش لەم ناوچەگەلە ، ناوچەکانی بن دەستی ئەم تاقمانەیان خستووەتە ژێر دەستەڵاتی خۆیان .

مانگی ڕابردووش  چەند کۆپتەری ئەمریکی بە نیشتنەوە لە نزیکی  بەنداوی باسل، چل و حەوت سەرکردەی داعشیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو.

ئەمریکا لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا  بەشێوەی  جۆربەجۆر لە داعش لە ناوچەی بادیەی سوریا ، داکۆکی کردووە و هەندێ جاریش زانیاری سیخوڕیانەی  خستوەتە بەر دەستیان  کە پەلامار بکەنە سەر بنکەکانی سوپای سوریا  .

ناوەندی هەماهەنگیی  ڕوسیا لەحەمیمیمیش  ئەم بەینە ڕیگەیاندووە: هێزی سەربازیی ئەمریکا یەکەی سەربازیی نوێی لە ژێر ناوی سوپای نوێی سوریا  لە نیزیکی ئوردوگای  ئاوارەکانی شاری حەسەکە  دامەزراندووە  کە تیای دا ئەو تاقمانەی کە لە تیرۆریستان دابڕاون سەقامیان گرتووە.

هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بە ناو دژی داعش بەبیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانی سەقامگیر لە عێراق و سوریا  پێکهات  کە بە پێی ڕاپۆرتە ڕەسمیەکان، ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی و عەرەبیی ئەم وڵاتە ، لە دامەزرێنەران و لایەنگرانی سەرەکیی تیرۆریستان لەوان داعش لە ڕووی دراڤی و چەکەمەنییەوە دێنە ئەژمار  .