دەسپێکرانەوەی ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا لەدژ جەیشولئیسلام لەریفی دەمشق
هێزە سوورییەکان لە میحوەرەکانی ئەلنەشابییە، حەزەرماو زەریقی لەرۆژهەڵاتی دەمشق، ئۆپراسیۆنی خۆیان پاش ڕاگرتنێکی چەند مانگان لەدژ تیرۆریستانی جەیشولئیسلام دەسپێکردەوە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی فارس، ئەو ئۆپراسیۆنە پاش چەند مانگ ڕاگرتن و بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە بەشی"المرج" هەڵکەوتوو لە غوتە دەسپێکراوەو سوپای سووریا خەریکی بۆردومانی پێگەوبنکەکانی جەیشولئیسلام لەو ناوچانەیەو لە چەکی قورسیش لە ئۆپراسیۆنەکەدا کەڵک وەردەگرێ.
هێزە سوورییەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی، بەتایبەت بەرەکانی تەل فەرزات و حوش فەزائییەش ئۆپراسیۆنێکیان دەس پێ کردووەو پێگەکانی تیرۆریستان لە زەوی وئاسمانەوە بۆردومان دەکەن و ئەو هەڵمەتە هاوکات بووە لەگەڵ تێکهەڵچوونی هێزەکانی سوپای سووریاو تیرۆریستان لە کەرتی گواستنەوەی سوپای سووریا لە انوچەی "حرستا" .
لەهەمان کاتدا، لەئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لەبەردەم زیندانی ناوەندیی ئیدلەب(باکووری رۆژاوای سووریا) سێ کەس بریندار بوون.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، دەس وپێوەندییەکانی سوپای ئازاد لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی حەوز ئەلیەرموک لە ڕۆژاوای دەرعا تێکهەڵچوون و بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوایان لە تیرۆریستانی داعش کرد، لەو گرووپە جیاببنەوەو خۆیان بەدەستەوە بدەن.
سووریا پتر لەشەش ساڵە بەهۆی ئامادەبوونی گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە کە لەلایەن رۆژاوا و ژمارێک وڵاتی ناوچەوە داکۆکی دەکرێن لەگەڵ قەیراندا بەرەوڕوویە.
بە پێشڕەویی سوپاو هێزە خۆڕاگرەکان، سووریا پاش چەندین ساڵ خۆڕاگری لەسەروبەندی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریزم دایە.