ئەرتەشی سوریا بەشێکی دیکەی حەرەستای رزگار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i321735-ئەرتەشی_سوریا_بەشێکی_دیکەی_حەرەستای_رزگار_کرد
تەلەفزیۆنی سوریا رایگەیاند، ئەرتەشی سوریا بە یارمەتی هێزە هاوپەیمانەکان توانی چەند ناوچە لە شاری حەرەستا هەڵکەوتوو لە دەوروبەری رۆژهەڵاتی دمشق رزگار بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2018 06:07 Asia/Tehran
  • ئەرتەشی سوریا بەشێکی دیکەی حەرەستای رزگار کرد

تەلەفزیۆنی سوریا رایگەیاند، ئەرتەشی سوریا بە یارمەتی هێزە هاوپەیمانەکان توانی چەند ناوچە لە شاری حەرەستا هەڵکەوتوو لە دەوروبەری رۆژهەڵاتی دمشق رزگار بکات .

هێزەکانی ئەرتەشی سوریا بە یارمەتی هێزە هاوپەیمانەکان ، گەمارۆی فەرمانگەی گواستنەوە و گەیاندنی سەربازیی لە حەرەستایان شکاند و زیانیان گەیاند بە ترۆریستان .

ئەرتەشی سوریا هەروەها توانی ناوچەی ئەلمەتادن لە دەوربەری فەرمانگەی گواستنەوە وگەیاندنی حەرەستا رزگار بکات .

هەندێ سەرچاوەی هەواڵیش رایانگەیاند ، تا ئێستا نزیک بە 64 کەس لە ترۆریستانی فەیلەقی رەحمانی ئەحڕاڕوشام و بەرەی نوسرە لە شاری حەرەستا کوژراون .

حەرەستا لە دوایین بنکەکانی سەرهەڵداوانی سوری لە غوتەی رۆژهەڵاتی دیمشقە .