شەڕ و پێکدادانی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە و داعش لە ئۆردوگای یەرموکی دەمشق
دەس و پێوەندە بەجێماوەکانی گرووپی تیرۆریستی-تەکفیریی داعش ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لە ئۆردوگای فەلەستینی نشینی یەرموک لە باشووری دەمشقی پایتەختی سووریا، کەوتنە شەڕ وپێکدادان.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، تێکهەڵچوونی نێوان گرووپی ڕەشەکوژی داعش و بەرەی نوسرە لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە ئۆردوگای یەرموک دەس پێ کرا. تائێستا لەو تێکهەڵچوونانەدا پێنج ئەندامی بەرەی نوسرە کوژران و سێ تیرۆریستی داعشی یەخسیر کران.
ئەو تێکهەڵچوونانە بەزۆریی لەناوچەی ئەلریجەی ئۆردوگای یەرموک ئەنجامی گرتووە.
ئەو شەڕ وپێکدادانانە دوو ڕۆژ پاش تێکهەڵچوونی داعش لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی ناسراو بە جەیشولئیسلام لە گەڕەکی "زەین"ی ئۆردوگای یەرموک دەس پێ بووە.
ئۆردوگای یەرموک، ناوچەیەکی ئاوەدانی فەلەستینی نشین لە باشووری پایتەختی سووریایە کە لە سەرەتای ئاڤریلی٢٠١٥وە بووەتە شوێنی تێکهەڵچوونی تیرۆریستانی داعش و بەرەی نوسرە و ئەو تێکهەڵچوونانە گیانی بەسەدان کەس لە خەڵکی بێتاوانی فەلەستینی خستووەتە مەترسی.
گرووپی تیرۆریستیی داعش بەئەنجامدانی هەندێ هەوڵی تیرۆریستی بۆ هێنانەدی ترس و تۆقان لەنێو دانیشتووانی ئۆردوگای ئاوارە فەلەستینییەکانی یەرموک تێدەکۆشێ.