خرانەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا لە عەفرینی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i324059-خرانەخوارەوەی_فڕۆکەیەکی_جەنگیی_تورکیا_لە_عەفرینی_سووریا
سەرچاوە کوردییەکان ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا لە عەفرین لەپارێزگای حەڵەب لەباکووری سووریا، خراوەتە خوار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2018 11:58 Asia/Tehran
  • خرانەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا لە عەفرینی سووریا

سەرچاوە کوردییەکان ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا لە عەفرین لەپارێزگای حەڵەب لەباکووری سووریا، خراوەتە خوار.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک، میدیا هەواڵییەکان ڕایانگەیاند: بەهۆی بۆردومانی گردووپەڕی شاری عەفرین لەلایەن هێزی ئاسمانیی تورکیاوە، دوو سەربازی ئەمریکی کوژران.

لەهەمان کاتدا، سەرچاوە سەربازییەکان ڕایانگەیاند، هێزەکانی سوپای تورکیاو هاوپەیمانانی بەقورسی لەگەڵ هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا(هەسەدە) لەشەڕدان لە دەورووبەری ئاوایی حەمامە لەباکووری سووریا .