پێداگریی نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆکاروباری سووریا لەسەر چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە لەڕێی سیاسییەوە
نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا جەختی کرد لەسەر چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە لەڕێی سیاسی و دانوستان.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕۆیتەرز، ستێفان دی میستورا دوێنێ هەینی لە کۆتایی دانوستانەکانی ڤیەن بۆچارەسەریی قەیرانی سووریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وێڕای پێداگریی لەسەر کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و تێکهەڵچوون لەو وڵاتە، وتی: تەنیا ڕێکاری چارەسەریی پاوەجێ بۆ چارەسەریی قەیرانی ئێستای سووریا لەڕێی ڕەوتی سیاسیی گشتداگر و لەژێر ڕێبەریی سوورییەکانە کە ئارمانجە ڕەواکان، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی ئەوان وەڵام بداتەوە.
دی میستورا وتی، ناوبراو لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا لە سوچیی ڕووسیا بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا لە ٢٩ و ٣٠ی ژانڤییە، ئاگادار کراوەتەوە.
سووریا نزیک بە حەوت ساڵە بەهۆی ئامادەبوونی گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە کە لەلایەن ڕۆژاوا و ژمارێک وڵاتی ناوچە داکۆکی دەکرێن، لەگەڵ قەیران بەرەوڕوویە.
بەپێشڕەویی سوپاو هێزە خۆڕاگرەکان، سووریا پاش چەندین ساڵ خۆڕاگری لەسەروبەندی سەرکەوتنی تەواو بەسەر تیرۆریزم دایە.