کوژرانی تیرۆریستەکان لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i324449-کوژرانی_تیرۆریستەکان_لە_سوریا
بە هۆی پەلاماری تۆپخانەیی سوپای سوریا بۆسەر تیرۆریستەکان لە پارێزگەی حومس، ژومارێک لە تیرۆریستان کوژران یان بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2018 09:16 Asia/Tehran
  • کوژرانی تیرۆریستەکان لە سوریا

بە هۆی پەلاماری تۆپخانەیی سوپای سوریا بۆسەر تیرۆریستەکان لە پارێزگەی حومس، ژومارێک لە تیرۆریستان کوژران یان بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی  کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم، لەم پەلامارە دا کە لە ناوچەی غەنتو لەباکووری پارێزگەی  حومس ڕووی داوە، حەشارگەی  تاقمی تیرۆریستیی  بەرەی نوسرە  بە تەواوی تێک ڕووخاوە  .

هەروەها هێزی سوپای سوریا، پەلاماری تاقمی تیرۆریستی لە دەورووبەری دەیروزووریان پووچەڵ کردەوە و ژومارێک لە ئەندامانی  ئەوانیان کوشت.

سوریا نیزیکەی  حەوت ساڵە  بە ئامادەبوونی تاقمە چەکدار و تیرۆریستییەکان وەک داعش و بەرەی نوسرە کەلەلایەن ڕۆژاواو ژومارێک وڵاتی ناوچە داکۆکییان لێدەکرێت بەرەوڕووی قەیرانە.

بەپێشڕەوی سوپاو هێزی خۆڕاگری  ، سوریا دوای ساڵەهای ساڵ پاوەجێیی لەسەرووبەندی سەرکەوتنی تۆکمەوتەواو لەبەرامبەر  تیرۆریزم دایە.