شوبات 02, 2018 13:39 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان داوای یارمەتی لە ئێران، ڕووسیا و تورکیا دەکات بۆ گەیاندنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە سووریا

ڕاوێژکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مرۆڤدۆستانە داوای لە ئێران، ڕووسیا و تورکیا کرد یارمەتی ئەدلیب بدەن بۆ نەمانی کێشە و ناکۆکی لەو ناوچەیەدا و ئەوەی کە یارمەتیە مرۆڤدۆستانەکانیش بگاتە دەستی خەڵکی ئەدلیب.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛ "یان ئەگلەند" ڕاوێژکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مرۆڤدۆستانە داوای لە سێ وڵاتی ڕووسیا، تورکیا و ئێران کرد کە هەوڵ بدەن بۆ نەمانی کێشە و ئاڵۆزی لە ئەدلیب، کۆتایی هاتنی شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەکانی گەمارۆدراو لە غوتەی ڕۆژهەڵات بە شێوەی ئاشتیانە و وتیشی: سەدان کەس لەو ناوچانەدا پێویستیان بە یارمەتیی دەرمانی هەیە.

دەوڵەتی فەرانسایش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوای لە ئێران و ڕووسیا کرد کە کنە و دەسەڵاتیان بۆ کۆتایی هێنانی شەڕ و پێکدادان لە ناوچەی غوتە بەکار بێنن.

وێڕای ئەوەی ئاگربڕ لە هەندێ ناوچەی سووریا ڕاگەیەندراوە، هێشتایش هەر لە چەن ناوچەیەکی غوتەی ڕۆژهەڵاتدا شەڕ و پێکدادان ڕوو دەدات.

پاش داگیرکرانی شار و پارێزگای ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا (هاوسنوور لەگەڵ تورکیا) لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە، دوو شارۆچکەی "فوعە و "کەفەریا" لە ١٠ کیلۆمەتریی باکووری شاری ئەدلیب لە ٢٨ مانگی مارسی ٢٠١٥ـەوە لە لایەن تیرۆریستانەوە بە تەواوەتی گەمارۆ دران و لەو کاتەوە بەردەوام وەبەر پەلاماری ڕۆژانە دەکەون و پێشگری دەکرێ بە گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە خەڵکی نێو ئەو دوو شارۆچکەیە.

سەرپەیڤ