ئازاد کرانی دەیان گوند و شارۆچکە لە دەورووبەری پارێزگەکانی حەما و حەڵەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i325821-ئازاد_کرانی_دەیان_گوند_و_شارۆچکە_لە_دەورووبەری_پارێزگەکانی_حەما_و_حەڵەب
هێزی سوپای سوریا لە چەند ئۆپراسیۆن دا توانیان کۆنترۆڵی سی گوند و شارۆچکە لە دەورووبەری بەشی باکووری ڕۆزهەڵاتی حەما و حەڵەب و باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی ئەدلیب بە دەستەوە بگرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2018 14:06 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی دەیان گوند و شارۆچکە لە دەورووبەری پارێزگەکانی حەما و حەڵەب

هێزی سوپای سوریا لە چەند ئۆپراسیۆن دا توانیان کۆنترۆڵی سی گوند و شارۆچکە لە دەورووبەری بەشی باکووری ڕۆزهەڵاتی حەما و حەڵەب و باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی ئەدلیب بە دەستەوە بگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی مەیادین، لە ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا  ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستان کوژران و یان بریندار کران .

یەکەی ئەندازیاریی سوپای سوریاش  خەریکی پاکتاوکردنی ئەم گوندانە لە مینەچێندراوەکانن کە تیرۆریستان دایانناوە.

 ناوچە ئازاد کراوەکان، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی خەنار لە ڕیفی حەڵەب هەتا ڕۆژاوای سەنجار لە ریفی  ئەدلیب و سەعەن  لە ریفی حەما، درێژەی هەیە  .

سوپای سوریا و هێزی خۆڕاگری لە ڕۆژی ڕابردوو  سێ شەممە  میحوەری ئۆپراسیۆنی خۆیان بەرەو دابین کردنی  ئاسایشی بەشی ڕۆژهەڵاتی  بنکەکانی هێزی ئامادە لە ریفی  باشووری  ئەدلیب دیاری کرد  .

 پێویستیی دابین کردنی ئاسایشی بەرەی ڕۆژهەڵاتی لە میحوەرێک کەلە ڕیفی  حەما هەتا ئەدلیب  درێژەی هەیە و دەگاتە حەڵەب، بووەتە  هۆی ئەو گۆڕانە تاکتیکییە ی سوپای سوریا هەتا هێزی خۆڕ اگری بتواانن هەموو گوندەکان و شارۆچکەکان کە لەم  ناوچەیە  گەمارۆ دراوەن،  ئازاد بکەن  .

سوریا نیزیکەی حەوت  ساڵە لەبەر ئامادە بوونی هێزەچەکدار و تیرۆریستان کە لەلایەن ڕۆژاوا و هەندێ وڵاتی ناوچە داکۆکییان لێ دەکرێت ڕووبەڕووی قەیران بووەتەوە  .

بە پێشڕەوی سوپا و هێزی خۆڕاگری ، سوریا دوای ساڵەهای ساڵ  پاوەجێیی، لە سەرووبەندی سەرکەوتنی تۆکمەوتەواو لە بەرامبەر تیرۆریزم دایە.