ئازاد کرانی دەیان گوند و شارۆچکە لە دەورووبەری پارێزگەکانی حەما و حەڵەب
هێزی سوپای سوریا لە چەند ئۆپراسیۆن دا توانیان کۆنترۆڵی سی گوند و شارۆچکە لە دەورووبەری بەشی باکووری ڕۆزهەڵاتی حەما و حەڵەب و باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی ئەدلیب بە دەستەوە بگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی مەیادین، لە ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستان کوژران و یان بریندار کران .
یەکەی ئەندازیاریی سوپای سوریاش خەریکی پاکتاوکردنی ئەم گوندانە لە مینەچێندراوەکانن کە تیرۆریستان دایانناوە.
ناوچە ئازاد کراوەکان، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی خەنار لە ڕیفی حەڵەب هەتا ڕۆژاوای سەنجار لە ریفی ئەدلیب و سەعەن لە ریفی حەما، درێژەی هەیە .
سوپای سوریا و هێزی خۆڕاگری لە ڕۆژی ڕابردوو سێ شەممە میحوەری ئۆپراسیۆنی خۆیان بەرەو دابین کردنی ئاسایشی بەشی ڕۆژهەڵاتی بنکەکانی هێزی ئامادە لە ریفی باشووری ئەدلیب دیاری کرد .
پێویستیی دابین کردنی ئاسایشی بەرەی ڕۆژهەڵاتی لە میحوەرێک کەلە ڕیفی حەما هەتا ئەدلیب درێژەی هەیە و دەگاتە حەڵەب، بووەتە هۆی ئەو گۆڕانە تاکتیکییە ی سوپای سوریا هەتا هێزی خۆڕ اگری بتواانن هەموو گوندەکان و شارۆچکەکان کە لەم ناوچەیە گەمارۆ دراوەن، ئازاد بکەن .
سوریا نیزیکەی حەوت ساڵە لەبەر ئامادە بوونی هێزەچەکدار و تیرۆریستان کە لەلایەن ڕۆژاوا و هەندێ وڵاتی ناوچە داکۆکییان لێ دەکرێت ڕووبەڕووی قەیران بووەتەوە .
بە پێشڕەوی سوپا و هێزی خۆڕاگری ، سوریا دوای ساڵەهای ساڵ پاوەجێیی، لە سەرووبەندی سەرکەوتنی تۆکمەوتەواو لە بەرامبەر تیرۆریزم دایە.