کوژرانی کەسانی چەکدار لە گردووپەڕی لازقییە لەلایەن سوپای سووریاوە
هێزەکانی سوپای سووریا ئەندامانی گرووپێکی چەکدار لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی کینسەبا لە دەورووبەری لازقییە لەڕۆژاوای ئەو وڵاتەیان کوشت.
بەپێی راپۆری ئەمڕۆ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، هەموو ئەندامانی ئەو گرووپە چەکدارییە لەناوچەی تەلە حەدادە لە رۆژهەڵاتی ناوچەی کینسەبا لە نزیک سنوورەکانی سووریا لەگەڵ تورکیا لەتێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سوپای سووریا کوژران.
ئەو چەکدارانە لەهەوڵدابوون هێرش بکەنەسەر یەکێک لە پێگە سەربازییەکان لەو ناوچەیە.
لەهەمان کاتدا ، کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند، سەرچاوە سەربازییەکانی کورد لە سووریا هەواڵی خستنەخوارەوەی کۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی راجوو لە عەفرین هەڵکەوتوو لەباکووری ئەو وڵاتەیان ڕاگەیاند.
دەسدرێژکاریی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لەباکووری سووریا، لەژێرناوی چڵە زەیتوون لەدژ کوردەکان لە بیستی ژانڤییەی٢٠١٨وە دەس پێ بووە. وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای شەرمەزاکردنی ئەو دەسدرێژکارییە، ڕایگەیاند، ئەو کردەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سووریایە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، لە پەلاماری هاوەنیی ئەمڕۆ شەممەی تیرۆریستان بۆسەر دەورووبەری مەیدانی ئەلئەمەوینی دەمشق دوو کەسی سیڤیل بریندار بوون. ئەو پەلامارە تیرۆریستییە هەروەها خەسار و زیانی دراڤی لە ماڵ و نیشتنگەکانی ئەو ناوچەی لێکەوتەوە.