شرۆڤەکاری ڕووسی: ئەمریکاو رژیمی ئیسرائیل لە سووریا بەگوێرەی قانونی جەنگەڵ دەجوڵێنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i326499-شرۆڤەکاری_ڕووسی_ئەمریکاو_رژیمی_ئیسرائیل_لە_سووریا_بەگوێرەی_قانونی_جەنگەڵ_دەجوڵێنەوە
شیکاری ڕووسی، ئیدیعای بەرپرسانی ئەمریکی و رژیمی زایۆنی لەمەڕ لەسەر هەقبوونیان بۆ بەرەڤانی لە بەرژەوەندییەکانیان لەخاکی سووریای بە پێشێلکەری ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 12, 2018 13:13 Asia/Tehran
  • شرۆڤەکاری ڕووسی: ئەمریکاو رژیمی ئیسرائیل لە سووریا بەگوێرەی قانونی جەنگەڵ دەجوڵێنەوە

شیکاری ڕووسی، ئیدیعای بەرپرسانی ئەمریکی و رژیمی زایۆنی لەمەڕ لەسەر هەقبوونیان بۆ بەرەڤانی لە بەرژەوەندییەکانیان لەخاکی سووریای بە پێشێلکەری ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان زانی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی نۆڤێستی؛ ڤیکتۆر موراخۆفسکی کارناسی پرسە سەربازییەکان و سەرنووسەری گۆڤاری ئارسناڵی نیشتمانی وتی: ئەمریکاو رژیمی ئیسرائیل بە پێکانی ئامانجەکانیان لەخاکی سووریا، تەنیا بەگوێرەی یاسای جەنگەڵ بەومانایەی هەرکەس دەسەڵاتی زیاتری هەیە، مافی زیاتری هەیە، دەجوڵێنەوە.

موراخۆفسکی وتی: ئەمریکاو رژیمی ئیسرائیل بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕێگەیان نییە لەخاکی سووریا، هێرش بکەنە سەر هاوپەیمانە سەربازییەکانی سوپای ئەو وڵاتە.

ئەوکارناسە سەربازییەی ڕووسیا وتی: بێگومان ئێران دەوری سەرەکی دەبینێ لە لەناوبردنی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سووریاو هاوکاریی نزیکی هەیە لەگەڵ سوپای سووریا لەو بارەوە.

حکومەتی ئەمریکا وێڕای داکۆکی لە دەسدرێژکاریی ئەم دواییەی رژیمی ئیسرائیل لەدژ سووریا، تووڕەیی خۆی دەردەبڕێ لەهاوکاریی ئێران و سووریا لەبەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی ئەمریکاو رژیمی ئیسرائیل.

سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا رۆژی شەممە دوو فڕۆکەی جەنگیی دەسدرێژکاری رژیمی ئیسرائیلی پێکا کە یەکێکیان کەوتە خوارەوە.