داخوازی کۆمسیۆنی ئوروپا بۆ پشوودریژی لایەنە تێکەڵچوونەکان لە سووریا
کۆمسیۆنی ئوروپا خوازیاری پشوودریژی لایەنە تێکەڵچوونەکان لە سووریا بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز لە بروکسیل ، وتەبێژی کۆمسیۆنی ئوروپا کە لقی جێ بەجێ کرانی یەکیەتی ئوروپایە ، پیداگری کرد لایەنەکانی تێکەڵچووی شەڕ لە سووریا وهاوپەیمانەکانی ناوچەیی ئەوان دەبێ بۆ پێشگیری لە پەرەی هەرچی زیاتری توندوتێژیەکان لەناوچە،سه بر و پشوودریژی پێشان بدەن. ئەم وتەبێژە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە وتی: پەرەی ئاڵوزی سەربازی لە سووریا وڕوداوگەلیک کە لە حەوتەی ئەم دواییە لە سنووری رژێمی ئیسراییل ڕووی دا، بەتوندی جیی نیگەرانیە. ئەم کاربەدەستە ی کۆمسیۆنی ئوروپا وتی: ئەم رەوتە ئەگەریی هەیە ببێتە هۆی پەرەی مەترسیداری ناهێوریەکان. دوابەدوای دەسدرێژی بەردەوامی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆسەر خاکی سووریا ، پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە ڕۆژی شەممە بە تەقە کردن بەرەو فڕٶکەی شەڕ کەری ئیف شازدەی ئەم رژێمە خستیە خوارێ.