سوپای سووریا لە ناوچەی عەفرین سەقامگیر دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i326943-سوپای_سووریا_لە_ناوچەی_عەفرین_سەقامگیر_دەبێ
کەناڵی تەلەڤزیۆنیی لوبنانیی ئەلمەیادین راپۆرتی دا دەوڵەتی سووریا و هێزە کوردەکانی ئەم وڵاتە ناسراو بە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) گەیشتوونەتە تەبایی لەسەر ئەوەی کە سوپای سووریا لە ناوچەی عەفرین سەقامگیر ببێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2018 04:08 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا لە ناوچەی عەفرین سەقامگیر دەبێ

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی لوبنانیی ئەلمەیادین راپۆرتی دا دەوڵەتی سووریا و هێزە کوردەکانی ئەم وڵاتە ناسراو بە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) گەیشتوونەتە تەبایی لەسەر ئەوەی کە سوپای سووریا لە ناوچەی عەفرین سەقامگیر ببێ.

ئەم کەناڵە تەلەڤزیۆنییە شەوی هەینی بە گێڕانەوە لە ژێدەرە ئاگادار و  تایبەتەکان راپۆرتی دا: دەوڵەتی سووریا و یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) لە دانوستانێکدا گەیشتوونەتە تەبایی لە سەر ئەوەی کە سووپای سووریا لە ناوچەی عەفرین سەقامگیر ببێ.

ئەم ژێدەرانە جەختیان کرد: ڕێککەوتنی دەوڵەتی سووریا و کوردەکان بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی عەفرین لە حەڵەب باکووری سووریا بە دەست هاتووە.

هاوکات لەگەل پێشڕەویی سوپای تورکیا  و هیزەکانی سەر بەم وڵاتە بەرەو عەفرین ، شەڕوانانی کوردی سووریا ڕازی بوون بە پێشنیاری دەوڵەتی سوووریا سەبارەت بە سەقامگیر بوونی هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە ناوچەی عەفریندا.

سوپای سووریا لە سەرەتای دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی عەفرین پێشنیاری دابوو بە هێزە کوردەکانی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆپەراسیۆنی چڵەزەیتوونی تورکیا لەو ناوچەیەدا سەقامگیر بن بەڵام ئەم پێشنیارە بەرەوڕووی نەیارەتیی کوردەکانی سووریا بوویەوە.

ئۆپەراسیۆنی چڵەزەویتوونی تورکیا لە٢٠ی ژانڤییەوە لە ناوچەی عەفرین لە باکووری ڕۆژاوای سووریا دەست پێبووە. دەوڵەتی ئانکارا بانگەشە دەکات ئامانجی لەم ئۆپەراسیۆنە تیابردنی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) ، پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا (پەیەدە) ، یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا (یەپەگە) و تیرۆریستانی داعش لە عەفریندایە.

دەوڵەتی سووریا بە ئیدانە کردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتە، ئەم ئۆپەراسیۆنەی بە دەسدرێژی و بنپێ کردنی مافی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا ڕاگەیاندووە.