دانیشتووانی گوندی ئەلفەتیرە لە ئیدلەبی سووریا، تیرۆریستانیان دەرپەڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i328121-دانیشتووانی_گوندی_ئەلفەتیرە_لە_ئیدلەبی_سووریا_تیرۆریستانیان_دەرپەڕاند
دانیشتووانی ئاوایی ئەلفەتیرە لەباشووری رۆژاوای پارێزگای ئیدلەب(باکووری رۆژاوای سووریا) پاش تێکهەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستانی تەحریروشام(بەرەی نوسرە) ، ئەوانیان لەو گوندە دەرپەڕاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2018 12:59 Asia/Tehran
  • دانیشتووانی گوندی ئەلفەتیرە لە ئیدلەبی سووریا، تیرۆریستانیان دەرپەڕاند

دانیشتووانی ئاوایی ئەلفەتیرە لەباشووری رۆژاوای پارێزگای ئیدلەب(باکووری رۆژاوای سووریا) پاش تێکهەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستانی تەحریروشام(بەرەی نوسرە) ، ئەوانیان لەو گوندە دەرپەڕاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، میدیا سوورییەکان دوێنێ هەینی بەبڵاو کردنەوەی فیلمێک لە کەشی سایبریدا،  تێکهەڵچوونی دانیشتووانی ناوچەی ئەلفەتیرە لەگەڵ تیرۆریستانی تەحریروشام و ڕزگارکرانی ئەو ناوچەیە لەچنگ داگیرکەرانی تەکفیرییان خستەڕوو و ڕایانگەیاند: خەڵکی ئەو ناوچەیە بەبەدەستەوە گرتنی وێنەکانی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا، ئاڵای وڵاتەکەیان لە ئەلفەتیرە هەڵواسی.

دانیشتووانی ئاواییەکانی رەملە، جب قەسەب، مەکسەر تەحتانی، مەکسەر فەوقانی و خەیرییە لەباشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلەبیش مانگی ڕابردوو بەهاوکاری سوپای سووریا، تیرۆریستانیان لەناوچەکانی خۆیان دەرپەڕاند.

پێشتریش ژمارێک لە دانیشتووانی شاری بینیش لەباکووری پارێزگای ئیدلەب بەسازدانی خۆپێشاندان بۆ داکۆکی لە ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا لەدژ تیرۆریستانی بەرەی نوسرە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کردەوەی ئەو تیرۆریستییە تەکفیرییانە دروشمیان داو جەختیان کرد لەسەر چوونەدەری تیرۆریستان لەو شارە.

سووریا لە نزیک بە حەوت ساڵ لەمەوبەرەوە تێوەگلاوی شەڕی دژ بە گرووپە تیرۆریستیی و تەکفیرییەکانی جێی داکۆکیی ئەمریکاو هەندێ وڵاتی ناوچەیە.