کوژرانی خەڵکی سیڤیل لە تێکهەڵچوونی تاقمە تیرۆریستییەکان لە باکووری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i328217-کوژرانی_خەڵکی_سیڤیل_لە_تێکهەڵچوونی_تاقمە_تیرۆریستییەکان_لە_باکووری_سوریا
لە تێکهەڵچوونی نێوان دوو تاقمی تیرۆریستی لە دەورووبەری پارێزگەی حەڵەب چواردە کەسی سیڤیل کوژراون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 25, 2018 07:21 Asia/Tehran
  • کوژرانی خەڵکی سیڤیل لە تێکهەڵچوونی تاقمە تیرۆریستییەکان لە باکووری سوریا

لە تێکهەڵچوونی نێوان دوو تاقمی تیرۆریستی لە دەورووبەری پارێزگەی حەڵەب چواردە کەسی سیڤیل کوژراون .

بەپێی ڕاپۆرتی ئرنا، میدیاکانی سوری ڕایانگەیاند : لە تێکهەڵچوونی قورسی ڕۆژی شەممەی نێوان ئەم دوو تاقمە تیرۆریستییەی ناسراو بە بەرەی تەحریری  شام و  بەرەی نوسرە لەباکووری پارێزگەی ئەدلیبی سوریا، لانیکەم چواردە کەسی سیڤیل کوژران و ژومارێکی زۆریش بریندار بوون  . 

لە حەوتەی ڕابردووەوە  تێکهەڵچوونی قورس لەنێوان ئەم دوو تاقمە تیرۆریستییە لە باشووری ئەدلیب و ڕۆژاوای حەڵەب دەست پێکراوە  کەبە هۆی ئەم تێکهەڵچوونانە سەرباری ئەندامی دوولا، ژومارێک  خەڵکی سیڤیلیش  کوژراون  . 

بەپێی ڕاپۆرتی تاقمی تیرۆریستی تازە دامەزراوی بەرەی تەحریری سوریا ڕۆژی شەممە ناوچەگەلێکی  باکووری پارێزگەی ئەدلیب لە کۆنترۆڵی  تاقمی  تیرۆریستی  بەرەی تەحریری شام  یان هەمان بەرەی نوسرەی پێشوو، هاتووەتە دەر.