پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستان بۆسەر پارێزگەکانی حەما و دیمەشق لە سوریا
لە پەلاماری بەهاوەنی تاقمە تیرۆریستییەکان بۆسەر پارێزگەکانی حەما و دیمەشقی سوریا نیزیکەی بیست کەس کوژراون و یان بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا ، تاقمەکانی تیرۆریستی ئێوارەی ڕۆژی شەممە بە گوللە هاوەن پەلاماریان کردوەتەسەر ناوچەکانی باکووری پارێزگەی حەما کە لەم پەلامارانەدا لانیکەم چوار کەس کوژران و دە کەسی دیکەش بریندار بوون .
لەم پەلامارە سەربازییە ، سەرباری کوژرانی خەڵکی سیڤیل خەسارێکی زۆریش کەوت لە ناوچە ئاوەدانەکان وژێرخانەکانی گشتیی شار .
شاری حەما ناوەندی پارێزگەیەک هەر بەو ناوەیە لە ناوەڕاستی سوریا و دوای دیمەشق- حەڵەب و حومس ، چوارەمین شاری گەورەی ئەم وڵاتەیە .
تیرۆریستانی سەقامگیر لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیش ڕۆژی شەممە بە پەلاماری بە هاوەن بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی دەورووبەری دیمەشقی پێتەختی سوریا، شەش کەسی سیڤیل بریندار بوون .
بەوتەی سەرچاوەکانی سوری ، بە شکست هێنانی تیرۆریستان لە شەڕەکانی مەیدانی ، پەلاماری ئەم تاقمانە بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی سوری، ئەم دواییە پەرەی سەندووە.