مۆسکۆ بەرەنگاری هەوڵدانەکان بۆ شکست پێهێنان بە ڕەوتی ئاشتی لە سووریا دەبێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا داوای کرد لە لایەنگرانی دەرەوەیی هێزە دژە حکومەتییەکان لە سووریا، نێوەرۆک و بڕگەکانی ئاگربڕ بەتەواوەتی لەبەرچاو بگرن.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی"تاس"؛ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەتوندی بەرپەرچی هەرهەوڵدانێک دەداتەوە کە بەمەبەستی بۆ بڵێسەدارکردنی ئاوری هۆگرییە دژە ڕووسی و دژە سوورییەکان بەئامانجی شکست هێنان بە ڕەوتی چارەسەریی سیاسیی بارودۆخی سووریا، بۆ وێنە هاتنەدی ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی وتووێژە نیشتمانییەکانی سووریا لە سوچی.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەداکۆکیی لە پەسەندکرانی بڕیارنامەی ئاگربڕی سی ڕۆژە لە سووریا هیوای خواست، هەرچی خێراتر شەڕ وپێکدادانەکان ڕابگیردرێ و بوارخۆش بکرێ بۆ ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی سووریاو خەڵکی مەینەت کێشی سووریا ژیانێکی ئاسوودەتریان هەبێ.
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ٢٤ی فێڤرییە بڕیارنامەی٢٤٠١ی بەمەبەستی جێ بەجێ کرانی ئاگربڕی سی ڕۆژە لەسووریاو دەسڕاگەیشتنی مرۆدۆستانە بە ناوچە گەمارۆدراوەکانی بەکۆی دەنگ پەسەند کرد.
پەسەند کرانی ئەوبڕیارنامە لەبارودۆخێکدا ئەنجامی گرت کە بەگوشاری ڕووسیا، گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک؛ هێزەکانی ئەلقاعیدە، بەرەی نوسرەو داعش لەژێر چەتری داکۆکیی ئەو ئاگربڕە لابران واتە ئاگربڕ ئەو سێ گرووپە تیرۆریستییە ناگرێتەوە.