کوژران و بریندار بوونی ٢٠ شارومەندی سووری دوابەدوای پەلاماری تورکیا بۆ عەفرین
دوا بە دوای پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی عەفرین لە باکووری سوریا لە رۆژی پێنجشەممە ، ٢٠ شارومەندی ئەو وڵاتە کوژراو و بریندار بوونە .
بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیا سوریاییەکان رایانگایاندووە: سەربازییە تورکایییەکان پێنجشەممە هەلیانکووتاوە سەر کاروانی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی سوریا کە بەهاوکاریی لیژنەی جیهانی خاچی سوور بریتی لە ٢٩ لۆری ماددەی خۆراکی و پزیشکی بوو و بە تێپەڕین لە بوارگەی " ئەلزیارە" گەییشتوونەتە گوندی مریمین، لە رۆژهەلاتی عەفرین دا.
هەواڵی دیکە باسی گەییشتنی کاروانی تازە پشووی سوپای تورکیا دەکات لە ناوچەی سنووری "کەفەرلوسین" لە ئەدلیب، باکووری رۆژئاوای سوریا بۆ ئۆردوگای "قەرامل" لە باکووری ئەو وڵاتە . سێی کاروانی سوپای تورکیا هاوڕێ کەرەستە و ئامێری سەربازی لە کەمتر لە یەک مانگ لە سێی قۆناخ دا لە بوارگەی سنووری " کەفەر لوسین" گەییشتوونەتە خاکی سوریا .
ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لە عەفرین، باکووری سوریا، بە ناوی "چڵە زەیتوون" دژی کوردەکان لە ٢٠ ژەنیڤەری ٢٠١٨ەوە دەستپێکراوە . وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە شەرمەزارکردنیی ئەم پەلامارانە، ڕایگەیاند: ئەم کردەوەی تورکیا بنپێکردنی مافی دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی سوریایە .