کوژرانی ترۆریستان لەلایەن خەڵکی شاری "دووما"وە لە سوریا
ناوەندی هەماهەنگیی ڕوسیا لە پیگەی " حەمیمیم"ـی سوریا باسی لە کوژرانیی سێ ترۆریست کرد بە دەست خەڵکی شاری دووماوە لە گوتەی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێرانەوە لە کەناڵی دەنگ وباسی ڕوسیا ئەلیۆم، ناوەندی هەماهەنگی ڕوسیا لە پێگەی "حەمیمیم" ـی سوریا رۆژی پینجشەممە ڕایگەیاند: شارومەندانی دووما لە ڕیفی دیمەشق لە کاردانەوە بە قووربانی بوونی چوار سوری لە تێکهەڵچوون لەگەڵ کەسانی چەکدار لەم ناوچەیە، سێ کەس لە ترۆریستانیان کووشتووە .
ناوەندی حەمیمیم بە گێرانەوە لە شایەتحاڵان لە غوتەی رۆژهەڵاتیی وتیشی: ئەندامانی سەر بە تاقمە چەکدارەکان، ئەو کەسانەی گەرەکیان بێت ناوچە گەمارۆ دراوەکان جێ بهێلنەوە ، ئیعدام دەکەن .
ئەم ناوەندە ڕووسیە بە گوێرەی بەڵگەکان و ڕاستەقینەکانی ئێستا بەڕاشکاوی وتی: ئەندامانی چەکدار هیچ هۆگرییەکیان بە جێبەجێبوونی بڕیارنامەی ٢٤٠١ ـی ئەنجوومەنی ئاسایش نییە .
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ترۆریستانی دارەدەستی رۆژئاوا کە چارەنووسی خۆیان لە غوتەی رۆژهەڵاتیی بەستراوە بە ئامادە بوونی کەسانی مەدەنی لەم ناوچەگەلە دەزانن، هەرو خەریکن خەڵکی ێیتاوان دەکەن بە قەڵخانی ئینسانی و پێشدەگرن لە چوونە دەری ئەوان .
ترۆریستان لە فیڤریەی ٢٠١٨ زیاتر لە هەزار هاوەنیان گرتە ناوچە ئاوەدانەکانی دیمەشق و گردو پەڕی کە لەم پەلامارانە ٧٠ کەس کوژراون و نزیک ٤٠٠ کەس لە دیمەشق وگردو پەڕی دا بریندار بوون.
گوتەی رۆژهەڵاتی کەلە ڕاستی هەمان گردو پەڕی رۆژهەڵاتیی پێتەختی سوریایە، لە حەوت ساڵ لەمەو بەرەوە بە دەستپێکرانی قەیرانی سوریا کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی ترۆریستان و سوپای سوریا بە هۆی حەشیمەتی زۆری کەسانی مەدەنی تا بە ئێستا نەیتوانیوە زاڵبێت بە سەر ئەم ناوچەیە دا .