سوور بوونی ئەمریکا لە سەر مانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i328919-سوور_بوونی_ئەمریکا_لە_سەر_مانەوەی_هێزە_سەربازییەکانی_لە_سووریا
بە پێچەوانەی داخوازی دیمەشق لەسەر هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سووریا، ئەمریکا هێشتایش هەر سوور و پێداگرە لە سەر مانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە سووریادا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2018 08:37 Asia/Tehran
  • سوور بوونی ئەمریکا لە سەر مانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە سووریا

بە پێچەوانەی داخوازی دیمەشق لەسەر هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سووریا، ئەمریکا هێشتایش هەر سوور و پێداگرە لە سەر مانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە سووریادا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادین؛ "ئێریکا چیوسانۆ" وتەبێژی وەزارەی دەرەوەی ئەمریکا وتی؛ کاتی چوونەدەری ئەمریکا لە سووریا بە پێی پێویست دیاری دەکرێ نە خشتەیەکی زەمەنی دیاریکراو.

چیوسانۆ بۆ پاسا دانەوەی مانەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا کە لا یەن ئەم وڵاتەوە بە نایاسایی و بە بێ هەواهەنگی ناو دەبرێ، بانگەشەی کرد کە ئەمریکا خوازیاری دامەزرانی ئاسایش و هێوری لە سووریا و کۆتایی هاتنی ئێش و ئازار و کێشە و گرفتەکانی خەڵکی ئەم وڵاتەیە.

هاوپەیمانیی ئەمریکایی تا ئێستا ژمارێکی زۆر لە شاروومەندانی بێ تاوانی سووریایی لە پارێزگاکانی دەیروزور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕەقە و حەڵەب لە باکووری سووریای لە خاک و خوێندا گەوزاندووە.