ڕاوێژکاریی مەکرۆن و ترەمپ بۆ لەگوشارنانی ڕووسیا لەمەڕ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i328971-ڕاوێژکاریی_مەکرۆن_و_ترەمپ_بۆ_لەگوشارنانی_ڕووسیا_لەمەڕ_سووریا
سەرۆک کۆمارانی ئەمریکاو فەڕانسە جەختیان کرد لەسەر پێویستیی لەگوشارنانی ڕووسیا بۆ هاوڕەوت کردنی ئەو وڵاتە لەگەڵ سیاسەتەکانی خۆیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2018 13:41 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاریی مەکرۆن و ترەمپ بۆ لەگوشارنانی ڕووسیا لەمەڕ سووریا

سەرۆک کۆمارانی ئەمریکاو فەڕانسە جەختیان کرد لەسەر پێویستیی لەگوشارنانی ڕووسیا بۆ هاوڕەوت کردنی ئەو وڵاتە لەگەڵ سیاسەتەکانی خۆیان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، ئێمانۆئێل مەکرۆن و دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆمارانی فەڕانسەو ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەیفونیدا ئیدیعایان کرد کە ڕووسیا پێبەند نییە بە ئاگربڕ لە ناوچەی غوتتەی رۆژهەڵاتی لە سووریاو پێیان داگرت لەسەر پێویستیی لەگوشارنانی دەمشق لەوبارەوە.

ئەو ئیدیعایەی مەکرۆن و ترەمپ لەکاتێکدایە کە سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەپێداگری لەسەر ئامادەیی مۆسکۆ بۆ ئاگربڕ لەسووریا، وتوویەتی کە هیچ دەستەبەرییەک نییە لەبارەی پێبەندبوونی تیرۆریستان و گرووپە چەکدارەکان بە ئاگربڕ و ئەو گرووپانەو لایەنگرانیان ڕێگری سەرەکین لەبەردەم دەسڕاگەیشتن بەئاگربڕ لە سووریا.

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان٢٤ی فێڤرییە، بڕیارنامەی٢٤٠١ی بەمەبەستی جێگیرکردنی ئاگربڕی سی ڕۆژە لە سووریاو بوارخۆش کردن بۆ دەسڕاگەیشتنی مرۆدۆستانە بەناوچە گەمارۆدراوەکان پەسەند کرد.

پەسەندکرانی ئەو بڕیارنامە لەبارودۆخێکدا ئەنجامی گرت کە بەڕاوێژکاریی ڕووسیا، گرووپە ڕەشەکوژەکانی وەک، ئەلقاعیدە، بەرەی نوسرەو داعش لەژێر چەتری داکۆکیی ئەو ئاگربڕە هاتنەدەر.

لەکاتی پەسەندکرانی ئەو بڕیارنامە، گرووپە چەکدارەکان لە سووریا هەروا درێژەیان داوە بە کردەی دنەدەرانەیان لە غوتتەی رۆژهەڵاتی بەڵام ئەمریکاو لایەنگرانی هەوڵ دەدەن حکومەتی سووریا تۆمەتبار بکەن بە پێشێلکردنی ئاگربڕ.